رووداو - تەندروستی
زانکۆی هۆنگ کۆنگ لە چین ئامێرێکی نوێی زیرەکیی دەستکردی پەرەپێداوە کە دەتوانێت 15 ساڵ پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەسنیشان بکات.
زانکۆی هۆنگ کۆنگ لە چین ئاماژە بەوەدەکات ئامێرێکیان بە ناوی "CardiOmicScore" پەرەپێداوە کە دەتوانێت لە رێگەی یەک پشکنینی خوێنەوە مەترسیی تووشبوون بە شەش جۆر نەخۆشیی سەرەکیی دڵ و خوێنبەرەکان پێشبینی بکات.
ئامێری CardiOmicScore پشت بە تەکنیکی فێربوونی قووڵ (deep learning) دەبەستێت بۆ شیکردنەوەی ئامارە بۆماوەییەکان، پڕۆتینەکان و ماددە کیمیاییەکانی نێو خوێن. ئەم ئاماژە گەردیلەییانە وەک "تۆمارکەری راستەوخۆ"ی باری تەندروستیی جەستە کاردەکەن و گۆڕانکارییە وردەکانی سیستمی بەرگری، مێتابۆلیزم و تەندروستیی خوێنبەرەکان نیشان دەدەن.
پرۆفیسۆر د. ژان چینگپێنگ دەرمانساز لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ دەڵێت: "جینەکانمان خاڵی دەستپێکمان دیاری دەکەن، بەڵام پڕۆتینەکان و ماددە کیمیاییەکانی دیکە رەنگدانەوەی باری تەندروستیی ئێستامانن، ئامێرە زیرەکەکەمان بۆ ئەوە دروستکراوە ئەم ئاماژە ئاڵۆزانە بخوێنێتەوە و یارمەتیی پزیشک و نەخۆش بدات زۆر زووتر مەترسییەکان دەستنیشان بکەن."
ئەم ئامێرە دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بەم شەش نەخۆشییە دیاری بکات:
- نەخۆشیی خوێنبەرەکانی دڵ
- جەڵتەی مێشک
- سستبوونی دڵ
- پرتەپڕتی دڵ (Atrial fibrillation)
- نەخۆشیی خوێنبەرەکانی پەراوێز
- مەینی خوێن لە خوێنهێنەرەکاندا (Venous thromboembolism)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ