رووداو - تەندروستی
زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا دەریدەخات، گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ لەنێو منداڵاندا دەبێتە هۆی میزبەخۆداکردنی منداڵ لە شەودا.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوت، شێوازی ژیان و دۆخی دەروونیی منداڵ وەکو دڵەڕاوکێی رۆژانە، کەمیی هەستکردن بە گرنگیپێدان و ترس، وادەکەن منداڵان میزبەخۆیاندابکەن لە شەواندا.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کاتێک منداڵان دەگەڕێنەوە قوتابخانەکان، ئەگەری میزبەخۆداکردنی شەوانەیان زیاترە بەراورد بەو کاتەی لە پشوودان، ئەمەش بۆ ئەرکی قوتابخانە و دڵەڕاوکێی منداڵان لەکاتی خوێندندا دەگەڕێنێتەوە.
د. هیسین وانگ، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا دەڵێت: "گۆڕانکاری لە خشتەی خەوی منداڵان، رێژەی خواردنی خۆراک و خواردنەوە، کاریگەریی دەخاتە سەر منداڵان".
د. هیسین وانگ ئاماژە بەوەدەکات، "زۆر گرنگە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ منداڵانی خوار تەمەن 10ساڵ بکرێت، بەر لە خەوتن خۆراک و خواردنەوەیان پێنەدرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ