د. دلێر شینە لە پۆدکاستی کلینیکاست: باڵۆنی گەدە زۆر باشە بۆ خۆلاوازکردن، بەڵام بەمەرجێک

16-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دلێر شینە - د. هونەر رێبوار
د. دلێر شینە - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

یەکەمین وەرزی نوێی پۆدکاستی تەندروستی دەستیپێکرد بە ناوی کلینیکاست و میوانەکە د. دلێر شینە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتییە، ئەو دەڵێت: قەڵەویی نمرە یەک پێویست بە نەشتەرگەری ناکات و دەکرێت بە گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست، کەسەکە خۆی لاواز بکاتەوە.
 
د. دلێر شینە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی پێشنیاز دەکات، بۆ خۆلاوازکردنەوە پێویستە؛
 
- کاربۆهیدرات کەم بکرێتەوە وەکو 'شەکر، گەنم، نان، سەموون، میوە، پەتاتە، گوڵەبەڕۆژە و ساوەر'.
- جووڵە زیاد بکات و بەپێ بڕوات.
- جووڵەیەک بێت کە کەسەکە ئارەقە بکاتەوە.
 
ئەو لەبارەی تەکنیکێکی نوێی خۆلاوازکردن کە دانانی باڵۆنی گەدەیە گوتی، ''باڵۆنەکە لایەکی گەدە دەگرێت، بۆ ئەوەی زووتر هەست بە تێربوون بکەیت، بەڵام لە 3 رۆژی سەرەتادا کەسەکە ئازار بۆ دروستدەبێت و بە ئازارشکێن چارە دەکرێت''.
 
بەڵام هۆشداری دەداتە ئەوانەی باڵۆنی گەدەیان بۆ دانراوە بەتایبەت باڵۆنی ئاسایی کە ''ئەگەر دوای شەش مانگ دەرنەهێندرێت، ریخۆڵەکان دەگیرێن و دەشێت بە نەشتەرگەری دەربهێندرێت تەنانەت دەشێت کەسەکە تووشی برینی گەدەش بکات''.
 
پۆدکاستی کلینیکاست هەموو رۆژانی دووشەممە کاژێر 19:00 بە کاتی هەولێر پێشکێشدەکرێت و هەمان کات لە پەیجی فەیسبووکی رووداوی تەندروستی و رادیۆی رووداو بە شێوەی راستەوخۆ دادەنرێت.
 
د. هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە دەڵێت: لەگەڵ هەر بابەت و مژارێکی تەندروستی چەندان هۆشیاری و بابەتی جیدی تەندروستی باس دەکرێن کە تیایدا بینەر و گوێگر خۆیانی تێدا بدۆزنەوە.
 
کلینیکاست، پۆدکاستێکی تەندروستیی گشتییە، چیرۆکەکانی نەخۆشخانە و گرفتە تەندروستییەکانی کۆمەڵگە دەخاتەڕوو،  لەڕێگەی میوانی تایبەتمەندەوە هەرجارەو باسی کێشەیەکی تەندروستی دەکات و چارەسەرییەکانی روون دەکاتەوە. ئەم پۆدکاستە هەفتانە د. هونەر رێبوار پێشکێشی دەکات کە خۆشی پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتنە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.