رووداو - تەندروستی
پۆدکاستی ئەمجارە کلینیکاست لەبارەی ئامادەکارییەکە بۆ مانگی رەمەزان کە وەکو هەلێکی کاریگەر بێت بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان. پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی میوانە و دەڵێ، مانگی رەمەزان هەلێکی زۆر نایابە بۆ کەسی جگەرەکێشی رۆژووەوان و مانگی پاککردنەوەی جەستەیە لەژەهرەکان.
د. سەنگەر جاف، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی رایدەگەیێنێت، زۆرجار وازهێنان لە جگەرەکێشان لێکەوتە و دەرهاوێشتەی بێزارکەری دەبێت، بەڵام ئاسایین و تەنیا بۆماوەیەکی کەم دەمێننەوە بەتایبەت کۆکین و بەڵغەم. ئەو ئەوانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە جەستە خۆی پاک دەکاتەوە لە مادە ژەهراوییەکانی تووتن.
د. سەنگەر جاف دەڵێت: جەستە دوای دوو هەفتە وازهێنان لە جگەرەکێشان بە تەواوی دێتەوە سەر خۆی و لێکەوتەکانی نەبوونی نیکۆتین نامێنێت بەتایبەت ئەوانەی کە بە کەمی جگەرە دەکێشن.
لە کۆتاییدا ئەوەشی گوت، هیچ جگەرەیەک نییە باشتر بێت و ئەوەی بە جێگرەوەی جگەرەش هەژماردەکرێت، زیانی هەیە... د. هونەر رێبوار، پێشکێشكاری پۆدکاستی کلینیکاست جەخت لە قسەی میوانەکەی دەکاتەوە و دەڵێت: جگەرە تاکە بەرهەمە کە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر لەسەری نووسیوە (خراپە).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ