بانکی خوێنی هەولێر: لە رەمەزاندا کێشەی کەمخوێنیمان نابێت و هەڵمەتەکەی دەزگای روانگەی پاڵپشتێکی باشمان بوو

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
دکتۆر لونا خالید - هاوکار جەلال
دکتۆر لونا خالید - هاوکار جەلال
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسی راگەیاندنی بانکی خوێنی هەولێر رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 250 بوتڵ خوێن وەردەگرن و بۆ مانگی رەمەزانیش هیچ کێشەیەکیان نابێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-2-2026 هاوکار جەلال بەرپرسی راگەیاندنی بانکی خوێنی هەولێر لە بوڵتەنی تەندروستی رووداوی راگەیاند، هەڵمەتەکەی دەزگەی روانگە بۆ خوێنبەخشین زۆر گرنگ بوو، چونکە بەخشەری نوێی خوێن بەشدارییان تێدا کردبوو و ئەمەش ئامانجی سەرەکیی ئێمەیە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی خوێنبەخشین.
 
هاوکار جەلال گوتیشی ماوەی چەند ساڵێکە داوای هەڵمەتی بەپەلەی خوێنبەخشینیان نەکردووە و ئێستا بانکی خوێنی هەولێر هیچ کێشەیەکی نییە و رۆژانە دەتوانن نزیکەی 250 بوتڵ خوێن وەربگرن.
 
سەبارەت بە دابینکردنی خوێن بۆ نەخۆشخانەکان، هاوکار جەلال ئاماژەی بەوە کرد، رۆژانە 60 یەکەی خوێنی فلتەرکراو دەنێرن بۆ بەشی تالاسیمیا، هەروەها تووشبووانی شێرپەنجە، بەشی شووشتنی گورچیلە و چاندنی جگەر بەبێ بەرامبەر خوێنیان بۆ دابین دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە