رووداو - تەندروستی
لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان ئاشكرای دەکات، تووشبووانی تالاسیمیا لە هەولێر مانگانە پێویستیان بە هەزار و 600 بتڵی خوێن هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16-2-2026 سوڵتان سالار، بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە هەولێر هەزار و 196 تووشبووی تالاسیمیایان تۆمار کردووە و لە هەرێمی کوردستانیش ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو سێ هەزار و 600 کەسە.
هەر ئەمڕۆ دەزگای روانگە هەڵمەتێکی فراوانی خوێنبەخشینی لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و ئامانج لێی، پڕکردنەوەی بڕی پێویستی بتڵی خوێنە پێش مانگی رەمەزان، تاوەکو لەنێو مانگی رەمەزاندا لەگەڵ کەمبوونەوەی خوێنبەخشین، بتڵی خوێنیش کەم نەبێتەوە.
سوڵتان سالار وەکو تووشبوویەکی تالاسیمیا دەڵێت: مانگانە سێ جار خوێن وەردەگرم و خوێنبەخشین ژیانی تووشبووانی تالاسیمیا دەپارێزێت.
هاوکات کۆچەر کەریم، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان بە رووداوی گوت، پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە 90 بوتڵ خوێن هەیە، بەڵام ماوەی ساڵێکە بانکی خوێنی سلێمانی گرفتی کەمیی پێداویستییەکانی وەک مەواد، کیسەی خوێن و دەرمانی هەیە. (قسەکانی بخوێنەرەوە).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ