زانکۆی کالیفۆڕنیا: بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی دووجەمسەری پێویستە بە وردی مامەڵە بکرێت

17-07-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت زۆر ورد سەرنجی نەخۆشی دووجەمسەر بدرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی کە نەخۆشییەکی دەروونییە و نیشانەکانی بە جۆریکە هەنێک جار کەسەکە گۆڕانکاری زۆر لە ئاوەز و رەفتاریدا روودەدات، بۆ نموونە لەپڕ کەسەکە میزاج و ئاوەزی باشە و لەپڕ تێکدەچێت. 
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە بۆ ناسینەوەی کەسی تووشبوو بە نەخۆشیی دووجەمسەری پێویستە زۆر بە وردی سەرنجی چاو، گوێ و هەستی نەخۆشەکە بدرێت.
 
توێژینەوەکە سەخت دەستنیشانکردنی نەخۆشیی دووجەمسەری گەڕاندووەتەوە بۆ، ئەگەری تێکەڵبوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەگەڵ چەند نەخۆشییەکی دەروونی دیکەدا وەکو خەمۆکی، سەخت دەستنیشانکردنی مێژووی نەخۆشەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرمانی بەکارهاتوو.
 
د. کیلۆگ ترین سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت " نەخۆشانی دووجەمسەری باشتر وایە لە بەکارهێنانی دەرمان دووربکەونەوە، گرنگی بە باشترکردنی شێوازی ژیان، بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و چارەسەری دەروونی بدەن".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."