رووداو - تەندروستی
زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا، دەریدەخات هەوکردنی جگەری جۆری سی رەنگە ببێتە هۆی نەخۆشیی دووجەمسەری.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، ڤایرۆسی هەوکردنی جگەری جۆری سی لە خانەکانی نێوپۆشی مێشک بینراوە، بەمەش دەکرێت کاریگەری بخاتە سەر رەفتاری کەسەکە و ببێتە هۆی نەخۆشیی دووجەمسەری.
د. سەرڤێن سابونچیان سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی جۆنز هۆپکینز لە ئەمریکا دەڵێت؛ "توێژینەوەکەمان دەریدەخات دەکرێت هەندێک کەس نیشانەی دەروونییان هەبێت چونکە هەوکردنییان هەیە، بەمەش دەتوانرێت بگوترێت هەندێک لەو کەسانەی نەخۆشی دووجەمسەرییان هەیە دەکرێت بە دەرمانی دژە ڤایرۆسی چارەسەر بکرێن".
نیشانەکانی نەخۆشیی دووجەمسەری
-هەستکردن بە خۆشحاڵییەکی زۆر
- هەستکردن بە هیوایەکی زۆر
-شاگەشکەبوون
-لەناکاو گۆڕانی رەفتار
-دڵخۆشیی لەناکاو
-هەستیکردن بە گرنگ بوونی لە رادەبەدەر
- وڕێنەکردن
-زۆر دووبارەکردنەوەی قسە
-دانانی پلانی گەورە و بەدەست نەهاتوو
-نائارامی
- دەنگی بەرز
-بڕیاردان لەناکاو
-تووڕەبوونی لەناکاو
- بێباکی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ