رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کلینیکی خۆراکی و تەندروستیی گشتی لە میسر چەند هۆکارێک بۆ دروستبوونی گازەکانی گەدە ''غازات'' لەدوای بەربانگ بۆ رۆژووەوانان ئاشکرا دەکات؛ زۆرخواردنەوەی شەربەت و ئاو هۆکارێکە.
د. شەریف حەتتە، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی لە میسر و مامۆستای زانکۆ رایدەگەیێنێت، زۆرخواردن لە بەربانگدا دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و ئەگەریش لە بەربانگدا ئاوی زۆر بخورێتەوە، بەهەمان شێوە سک دەئاوسێت.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، هەریەک لەم هەڵانەی خوارەوە لەکاتی بەربانگدا رۆڵیان هەیە لە ئاوسانی سک و دروستبوونی گازەکانی گەدە؛
- خواردنی خۆراکە چەور و سوورەوەکراوەکان.
- خواردنەوە خواردنەوە گازییەکان.
- خواردنی بڕێکی زۆر لە شەکر و شیرینییەکان راستەوخۆ دوای بەربانگ.
هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، ژەمی بەربانگ خۆراکی کەم کەم بخورێت، پاشانیش بایەخی تەواو بە زەڵاتە و خۆراکە ریشاڵییەکان بدرێت. هەروەها رۆژووەوانان هەتا پێیان دەکرێت، خۆراکی سوورەوەکراو و خۆراکی خێرا بۆ بەربانگ نەخۆن.

ئەمانەی خوارەوەش بخوێنەرەوە لەبارەی رۆژووگرتن
دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی لە قەتەر: بەڕۆژووبوون نابێتەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە
دامەزراوەی حەمەدی پزیشکی لە قەتەر: باشترە رۆژووەوانان قاوە و چا بە کەمی بخۆنەوە
کۆمەڵەی بەرگریی جەستە لە میسر: رۆژووگرتن یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات
کلینیکاست؛ مانگی رەمەزان هەلێکی نایابە بۆ کەسی جگەرەکێشی رۆژووەوان
کلینیکاست؛ مانگی پاککردنەوەی جەستەیە لەژەهرەکان
رەمەزانی دکتۆر ئاراس تەواو جیاوازە و پرسە تەندروستییە هەستیارەکان لەژێر رۆشنایی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و زانستی پزیشکی روون دەکرێنەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ