لە شارێکی ئیتاڵیا جگەرەکێشان قەدەخەدەکرێت

19-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە شاری میلان کە دووەم گەورەترین شاری ئیتاڵیایە بڕیارە لە 2025ـەوە جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەبکرێت و بڕیارێکی نوێش بۆ کێشانی جگەرە دەدرێت.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی شارەکە، ئەم رێکارە بۆ باشترکردنی کوالێتیی کەشوهەوا دەگرنەبەر، هەروەها لەو شوێنانەشی کە جگەرەکێشان رێگەپێدراوە دەبێت لانیکەم کەسی جگەرەکێش 10 مەتر لە کەسانی دیکەوە دوور بێت.
 
ئێلینا ئیڤا گراندی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژینگەی میلان دەڵێت: ''قەدەخەکردنەکە شەقام، گۆڕەپان و شوێنە گشتییە داخراو و کراوەکانیش دەگرێتەوە''.
 
بەپێی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، ئەوانەی سەرپێچی ئەو یاسایە دەکەن 43 بۆ 258 دۆلار سزادەدرێن.
 
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، جگەرەکێشان 8٪ـی گەردیلە وردە پیسکەرەکانی بەرگەهەوای شارەکە پێکدەهێنێت، ئەنجوومەنی بەرپرسانی میلان دەیانەوێت تاوەکو 2050 کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا و دەردانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان بۆ نیوە کەم بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. جەنگی ساڵەیی - ئێسکەپەیکەرێکی جگەرەکێش - د. هونەر رێبوار.

کلینیکاست؛ جگەرە 100٪ کەسی جگەرەکێش تووشی شێرپەنجە دەکات

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی ئەو خووە ناتەندروستانە بوو کە رۆژانە خەڵک دەیانکەن و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی شێرپەنجە، خانمێک دەپرسێت، پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟... وەڵامەکەش لە سەرەتای پۆدکاستەکەیە.