پسپۆڕان چەند رێنوێنیێکی دەرووندروستی و تەندروستی جەستەی لە رۆژانی جەژن دەدەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پسپۆڕان، رێنوێنیی تەندروستی و کۆمەڵایەتی بۆ رۆژانی جەژن دەدەن و باس لەوە دەکەن، کە پێویستە گرنگی بە خۆراکی تەندروست و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بدرێت.
 
ئەمڕۆ هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان 20-3-2026 د. رێبین رەجەب پسپۆڕی خۆراک لە بوڵتەنی تەندروستی، چەند رێنوێنیێکی بۆ رۆژانی جەژن و دوای مانگی رەمەزان خستەڕوو و رایگەیاند، "پێویستە بایەخ بە خۆراکی تەندروست بدرێت و لە دوای رەمەزان خۆراک کەم کەم خۆراک بخورێت."
 
د. رێبین رەجەب، دەڵێت، "پێویستە زەڵاتە لە هەموو ژەمەکاندا هەبێت و بەر لە ژەمی سەرەکی بخورێت، هەروەها میوەی وشکراو لەبری نوقڵ و چوکلێت ببەخشرێت بەڵام رێژەیەکی کەمی لێ بخورێت."
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕەی خۆراک، "نابێت خورما و هەنگوین بە رێژەیەکی زۆر بخورێت، هەروەها پێویستە لە خواردنەوە گازییەکان، خۆراکە ئامادەکراوەکان و خۆراکە خێراکان دووربکەونەوە، چونکە شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە."
 
سەبارەت بە گۆشتخواردن، د. رێبین رەجەب ئاماژەی بەوە کرد، "نابێت گۆشت چەور و سوێر بێت و کەسێکی تەندروست دەتوانێت 400 بۆ 500 گرام گۆشت بخوات." هەروەها گوتیشی، "پێویستە بڕی پێویستی ئاو بخورێتەوە، بەجۆرێک بۆ هەر کیلۆیەک لە کێشی لەش 35 ملیلیتر ئاو بخورێتەوە."
 
لەلایەکی دیکەوە، د. عومەر عەلی توێژەر و مامۆستای زانکۆ لە بەشی کۆمەڵناسی، باس لە گرنگیی جەژن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و دەڵێت، "ئامانج لە هەموو بۆنە نەتەوەیی و ئاینییەکان، بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە."
 
د. عومەر عەلی، روونیکردەوە، "دەبێت سەردانیکردنەکان گفتوگۆی تێدابێت، نەک تەنیا بۆ خواردن و خواردنەوە بێت." هەروەها هۆشداریی دا لە کاریگەریی نەرێنیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گوتی، "سۆشیاڵ میدیا دابڕانی لەنێو کۆمەڵگەدا دروستکردووە و کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە."
 
ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتییە جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە لە رۆژانی جەژندا بایەخ بە تەندروستیی جەستە و دەرووندروستیش بدرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی فریاکەوتن. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

فریاکەوتنی دهۆک: ساڵانە لە نەورۆزدا سووتان و ژەهراویبوون زیاد دەبن

پزیشکێکی فریاکەوتنی دهۆک ئاشکرای دەکات، ساڵانە لە نەورۆزدا حاڵەتەکانی سووتان و ژەهراویبوون زیاد دەبن و پێویستە ئاگاداریی زیاتریش بە دایک و باوکان بدرێت تاوەکو چاودێریی منداڵەکانیان بکەن.