کۆمەڵەی پزیشکانی گورچیلە لە تونس: 10٪ـی خەڵک گورچیلەیان نەخۆشە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی پزیشکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە تونس رایدەگەیێنێت، لە هەر 10 تونسییەک یەکێکیان تووشی نەخۆشییەکانی گورچیلە دەبێت و رێژەکە بەهۆی خواردنی خۆراکی ناتەندروستەوە زیاد بووە.
 
کۆمەڵەی پزیشکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە تونس دوای راپۆرتی ساڵانەی خۆی ئاشكرا دەکات و دەریدەخات،خووە خۆراکییە ناڕێکەکان و گۆڕانی شێوازی ژیانی تونسییەکان، بوونەتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە، بەمەش نزیکەی 14 هەزار کەس لەو وڵاتە لە مەترسیی لەدەستدانی گورچیلەیەکیانن.
 
بەگوێرەی پسپۆڕانی کۆمەڵەکە، بەهۆی شێوازی ژیانی ناڕێکەوە خەڵکی تونس زیاتر پەستان و شەکری خوێنیان بەرز بووەتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە پەستانی زۆر بکەوێتە سەر گورچیلەکانیان و پەکیان بخات.
 
هاوکات رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئەم ساڵ نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلەکانی خستە نێو لیستی کارە لەپێشینەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەیەوە و دەرخستنی هۆکار و مەترسییەکانی.
 
بوسەینە زەناد، بەرپرسێکی ناوەندی نیشتمانیی چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە تونس دەڵێت: ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 نەخۆش لیستی چاوەڕوانیی چاندنی گورچیلەدان و لە ساڵی 2023دا 73 نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە کراون.
 
یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلە لە تونس لە ساڵی 1986 کرا و لەو کاتەوە پزیشکانی تونس نزیکەی دوو هەزار و 500 نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی فریاکەوتن. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

فریاکەوتنی دهۆک: ساڵانە لە نەورۆزدا سووتان و ژەهراویبوون زیاد دەبن

پزیشکێکی فریاکەوتنی دهۆک ئاشکرای دەکات، ساڵانە لە نەورۆزدا حاڵەتەکانی سووتان و ژەهراویبوون زیاد دەبن و پێویستە ئاگاداریی زیاتریش بە دایک و باوکان بدرێت تاوەکو چاودێریی منداڵەکانیان بکەن.