رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی فریاکەوتن و نەخۆشییەکانی هەناو رێنوێنییەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ مارپێوەدان دەخاتەڕوو و بەخێوکەرێکی ماریش باس لە جۆرەکانی مار و نیشانەکانیان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 20-4-2026 د. باوەڕ بەختیار پسپۆڕی فریاکەوتن و نەخۆشییەکانی هەناو لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی، یەکەم شت لە فریاگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ کەسێک کە مار پێوەی داوە، ئەوەیە کە گیانی خۆت و کەسی بەرامبەر رزگار بکەیت و هەوڵی کوشتنی مارەکە نەدەیت.
د. باوەڕ بەختیار رێنوێنی دەدات کە پێویستە تووشی دڵەڕاوکێ نەبیت، چونکە دڵەڕاوکێ سووڕی خوێن خێرا دەکات و مەترسیی دروست دەکات، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە نیشانەکانی مار پێوەدان نزیکەی کاژێرێک دواتر بەدیار دەکەوێت و هەم ژەهری مار و هەم دەمی مارەکە کاریگەرییان لەسەر مرۆڤ دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، نەوشیروان عەبدولڕەحمان، بەخێوکەری مار، ئاماژە بەوە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان ماری ژەهراوی کەمە و تەنیا چەند جۆرێکی دیاریکراویان هەیە، بە گشتیش نزیکەی 40 بۆ 43 جۆری مار لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
نەوشیروان عەبدولڕەحمان، دەڵێت، نیشانەکانی ماری کەمێک ژەهراوی سەری نیمچە سێگۆشەییە و کلکێکی باریک و درێژی هەیە، هەر مارێک کلکی باریک و درێژ بێت، ئەوا مارێکی بێ زیانە. هەروەها روونیدەکاتەوە کە هەتاوەکو شوێنەکە گەرم و وشک بێت، ماری ژەهراوی زیاتری لێیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ