گوگڵ ئامرازێك دروستدەکات بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی پێست، نینۆک و قژ

20-05-2021
هونەر رێبوار
A+ A-


رووداو- هەولێر

گوگڵ ئامرازێك نوێ دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی کە لەڕێگەی بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد یارمەتی دەستنیشانکردنی گرفتەکانی پێست، قژ و نینۆک دەدات. 


گروپێكی کۆمپانیای گوگڵ ئامرازێكی نوێ لە کۆنفرانسی تەکنۆلۆژیای ساڵانە ئامرازێك دەخەنە بەردەست کە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ دەستنیشانکردنی چەند گرفتێك لە پێست، نینۆک و قژ، ئەپلیکەیشنەکە دەبێتە یەکێك لە ئامرازە پزیشکییەکان لە ئەوروپا. 

پسپۆڕێكی شێرپەنجە دەڵێت ئەمە زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ پزیشکان و نەخۆشەکان، بۆ دەستنیشانکردن و زوو چارەسەرکردنی گرفتەکان، دەتوانێت 288 گرفتی پێست دیاریبکات، بەڵام روونیدەکاتەوە ئامێرێك نییە بۆ جێگرتنەوەی راوێژی پزیشك. 

گروپەکەی گوگڵ دەڵێت ئەوان لانیکەم سێ ساڵە هەوڵی دروستکردنی ئەپەکە دەدەن، زیاتر لە 65 هەزار وێنەی دۆخە جیاوازەکانی پێستیان تێدا بەکارهێناون، هەروەها هەزاران وێنەی پێستی ئاساییان داناون لە دۆخ و رووناکی جیاوازدا. 

هاوکات گروپەکە دەڵێن ئامێرەکە یارمەتیدەردەبێت ئەو کاتەی نەخۆشەکە وێنەکەی لەگەڵ وەڵامی کۆمەڵێك پرسیاری دیکە لە گوگڵ دادەنێت. بەمەش ئەپەکە دەتوانێت دۆخەکە دەستنیشانبکات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر ئاراس برادۆستی - د. سەڵاحەدین محەممەد

رەمەزانی دکتۆر ئاراس؛ ئەوانەی زۆر دەخۆن، ئەگەر مردنی لەناکاویان زۆرە

بەرنامەی رەمەزانی دکتۆر ئاراس ئەم جارە باسی لە چەند بابەتێکی پەیوەست بە رۆژووگرتن و تەندروستیی دڵەوە کرد و میوانەکەی رایدەگەیێنێت، ئامانج لە رۆژووگرتن ئەوە نییە کە زۆرخۆری بکرێت و ئەوەی بێتە بەردەست بخورێت. ئەوەش باس دەکات کە ''ئەوانەی زۆر دەخۆن، تەمبەڵ دەبن و ئەگەری مردنی کتوپڕیشیان زیاترە''.