رووداو - تەندروستی
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، ئەم ساڵ نزیکەی 3 رووداوی هەڵدێران لە سنوورەکەیان هەبوون کە بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-4-2026 عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی، زۆرترین هۆکار کە هاونیشتمانییان سەردانی شوێنە سەختەکان دەکەن، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارەیە.
عەلی قادر داوا لە هاونیشتمانییان دەکات رێنوێنییەکان جێبەجێ بکەن و دەڵێت "جلوبەرگ و پێڵاوی تایبەت لەبەر بکەن، بەتەنیا نەچنە شاخەکان و پێویستە هاوەڵتان هەبێت."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین هۆشداریش دەدات و دەڵێت "ئێستا مینی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان هەن و پێویستە هاونیشتمانییان بەوریاییەوە مامەڵە بکەن."
سەبارەت بە ئاستەنگییەکانی بەردەمیان لەکاتی رووداوەکاندا، عەلی قادر گوتی "پێویستمان بە هێلیکۆپتەرە بۆ ئەوەی لە ناوچە زۆر سەختەکانیش بتوانین بە ئاسانی کاری خۆمان بکەین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ