رووداو - تەندروستی
دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).
دیک ڤان دایک دەڵێت: تێڕوانینی گەشبینانە و ئەرێنی بۆ ژیان گرنگن بۆ تەمەندرێژی. ئاماژەش بەوە دەکات، چالاکی و جووڵەی بەردەوام رۆڵی کاریگەرییان هەبووە. (ئەو هەفتانە سێ رۆژ چووەتە هۆڵی وەرزش).
ئەو ئەکتەرە بەنێوبانگە ئەوەشی نەشاردووەتەوە، گەیشتووە بە 100 ساڵی، ئینجا بەرە بەرە هەست بە لاوازیی بینین و بیستن دەکات و هێزی گفتوگۆ و جووڵەی کەم بووەتەوە، بەڵام لەو تەمەندا هێشتا گڕوتینێکی باشی هەیە و چەندین خوو وایان کردووە تا ئەم تەمەنی ئێستای بە تەندروستی و بە باشی بەڕێبکات.
لە کتێبەکەیدا ئەم 5 خووەی ژیانی بۆ تەمەندرێژییەکەی باس دەکات؛
1- پارێزی لە خۆراک؛ هەفتانە یەک جار گۆشت دەخوات و لە ژەمی بەیانیدا شەربەتی بلوبێری دەخواتەوە، دواتر قاوەی شیرین دەخواتەوە.
2- وازهێنان لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول؛ لە تەمەنی 47 ساڵیدا شیاندنەوەی بۆ کرا تاوەکو جەستەی لە کحول پاک ببێتەوە و وازی لێبهێنێت. جگەرەکێشانیشی گۆڕی بە جوینی بنێشتی نیکۆتین.
3- جووڵەی هەمیشەیی و بایەخدان بە سەما.
4- بەهێزیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی؛ ئەو دەڵێت: خۆشەویستی و گیانیبەگیانی لەنێوان مرۆڤەکان شتێکی پڕمانایە بۆ ژیانیان.
بەنێوبانگترین فیلمەکانی ئەو ئەکتەرە بریتین لە (Mary Poppins، Chitty Chitty Bang Bang، Bye Bye Birdie و Night at the Museum Trilogy)، ئێستاش خاوەنی 50 ملیۆن دۆلارە و لە هاوژینی رابردووی خاوەنی چوار منداڵە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ