لە دهۆک زیاتر لە 12 لیتر ئاو لە کیسی کچێکی نەوجەواندا دەردەهێندرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئەو ئاوەی لەنێو کیسەکە دەرهێنراوە. وێنە: رووداو
ئەو ئاوەی لەنێو کیسەکە دەرهێنراوە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە نەخۆشخانەیەکی خانمان و منداڵبوون لە دهۆک زیاتر لە 12 لیتر ئاو لە کیسێکی هێلکەدانی کچێکی 16 ساڵ دەرهێنرا.
 
د. جەنان نووری، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، کچەکە ئاوسانی سکی هەبووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە، کیسێکی گەورەی هێلکەدانی هەیە.
 
د. جەنان نووری روونی دەکاتەوە، ئەو کیسە 35 سانتیمەتر پان بووە و بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەی تێدا بووە، هەروەها ئەوەش باس دەکات؛ ئەم جۆرە کیسانە لە جیهاندا زۆر دەگمەنن کە بەو شێوەیە کیسێکی ئاوا گەورە ئەو هەموو شلەیەی تێدا بێت.
 
لەکۆتاییدا گوتی، ئەم جۆرە کیسە شێرپەنجەیی نییە، بەڵکو کیسێکی ناشێرپەنجەییە و نیشانەکانی کێشە بۆ نەخۆش دروستدەکەن بەتایبەت بە هۆکاری سکماکی.

هۆشدارییەک بۆ خانمان؛ کیسی هێلکەدان زیادی کردووە و سووڕانی هێلکەدانیش باوە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوچەیەکی گەشتیاریی شاخاوی لە هەرێمی کوردستان.

بەرگریی شارستانیی سۆران: ساڵانە زیاتر لە 5 رووداوی هەڵدێران تۆماردەکرێن

بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ 3 رووداوی کەوتنەخوارەوە و هەڵدێران لە سنوورەکەیان تۆمارکراون و هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.