رووداو تەندروستی
زانکۆی باشووری ئوستورالیا دەریدەخات بادەم هانی کەمکردنەوەی کێشی لەش، سووتاندنی کالۆری جەستە و هاوسەنگکردنی هۆڕمۆنەکان دەدات.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەوروپی بۆ خۆراک بڵاوکراوەتەوە و دەریخستووە، ئەوکەسانەی رۆژانە 15 بۆ 20 بادەم دەخۆن 300 کیلۆجوڵ کەمدەکەنەوە.
لە تاقیکردنەوەکەدا رێژەی وەڵامدانەوەی خانەکانی جەستە دوای خواردنی 15 بۆ 20 بادەم پێوانەکرا، سەرەنجام وەڵامی خانەکان بۆ هۆڕمۆنی گلوکاگۆن 39٪ بەرزبووەوە کە ئاماژەی تێربوون دەدەن بە مێشک، هەروەها وەڵامی خانەکان بۆ هۆڕمۆنەکانی پەنکریاس 44٪ بەرزبووەوە کە کرداری هەرسکردن خاو دەکەنەوە، بەمەش مادەکانی نێو بادەم دەتوانن لەڕێگەی هەردوو میکانیزمی زوو تێربوون و خاوکردنەوەی هەرسکردن، هاندەربن لە دابەزاندنی کێش.
دکتۆر شەرایا کارتەر، سەرپەرشتیاری تویژینەوەکە دەڵێت: ''رێژەی کێشی زیادە و قەڵەوی نیگەرانییەکی سەرەکی تەندروستی گشتییە.''
هەروەها سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''بادەم دەتوانێت هاوسەنگی بە هۆڕمۆنەکان بدات و رۆڵی هەبێت لە دابەزاندنی کێش و سووتاندنی کالۆری زیادە.''
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، 15 دەنک بادەم بڕی 14 گرام چەوریی سوودبەخش و شەش گرام پرۆتینی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە مادەی ریشاڵی و توانای هەیە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و گیرانی خوێنبەرەکان تاڕادەیەک کەمبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ