رووداو - تەندروستی
لە کۆتا رۆژی پێنجەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان پڕۆژەیەکی نوێی تەندروستی بۆ پارێزگای هەڵەبجە راگەیێندرا کە چەندین توێژی جیاواز لێی سوودمەند دەبن.
د. عەبدولفەتاح هەورامی پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی، بە رووداوی رایگەیاند، لەدوای لووتکەکە دەست بە پڕۆژەی "تەندروستیی نۆزدە" دەکەن بۆ پارێزگای هەڵەبجە، کە چوار ئامانجی سەرەکی دەبێت.
بە گوتەی د. عەبدولفەتاح، پڕۆژەی 19 نزیکەی 10 هەزار دایکی دووگیان، 20-21 هەزار منداڵان، 8 هەزار بەساڵاچوو و هەروەها کارمەندانی بنکە تەندروستییەکانیش دەکاتە ئامانج و گرنگی بە تەندروستییان دەدات.
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە، د. عەبدولفەتاح هەورامی گوتی، "مانگی داهاتوو هەنگاوەکانی جێبەجێکردن دەستپێدەکات و ساڵی داهاتووش دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت."
ئەو پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانجیان تەنیا هەڵەبجە نییە و دەیانەوێت لە داهاتوودا پڕۆژەکە لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش جێبەجێ بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ