هۆکار و چارەسەری کڕێشی سەر

22-12-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- هەولێر

کڕێشی سەر حاڵەتێکی بەربڵاوە و تێیدا توێژاڵێکی تەنک لەسەر پێستی سەر دروستدەبێت و هەندێکجار خورانیشی لەگەڵدایە، ئەم حاڵەتە مەترسییدارنییە، بەڵام لەوانەیە بێزارکەر بێت و لەهەندێک باردا چارەسەرکردنی زەحمەت بێت.


هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی کڕێشی سەر ئاشکرانییە، بەڵام هەندێک فاکتەر هەن مەترسیی سەرهەڵدانی زیاتر دەکەن.
زۆربەی خەڵکی هۆکاری سەرهەڵدانی کڕێشی سەر دەگەڕێنەوە بۆ خۆنەشووشتن، ئەمە هۆکارێکی سەرەکی نییە بۆ دەرکەوتنی کڕێشی سەر بەڵام توێژینەوەکان دەریان خستووە ئەوانەی کەمتر سەریان دەشۆن زۆرتر تووشی حاڵەتەکە دەبن. 

زۆرجاریش کڕێش نەک تەنیا لە قژی سەر بەڵکو لە برژانگ، بڕۆ و سمێڵیش دەردەکەوێت، لەگەڵ گۆڕینی وەرزەکان سەرهەڵدەدات بەتایبەت لە وەرزە وشک و ساردەکاندا.

هۆکارەکانی سەرهەڵدانی کڕێشی سەر بریتین لە:
•وشکی پێستی سەر ( ئەوانەی پێستی سەریان وشکە زیاتر تووشی حاڵەتەکە دەبن، بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزە ساردەکاندا)
•هەوکردنە کەڕووییەکان (ئەمە زیاتر لەو کەسانە روودەدات کە پێستی سەریان چەورە و سەرەنجام تووشی هەوکردنی کەڕوویی دەبن)
•کەمشۆردنی قژ (ئەوانەی زۆرتر قژیان دەشۆن کەمتر تووشی گرفتەکە دەبن، چونکە لەگەڵ شۆردن و شانەکردنی قژ کڕێشەکە لادەچێت)
•بەکارهێنانی شامپۆی نادروست (هەندێک جۆری شامپۆ هەن کە دەبنەهۆی سوورهەڵگەڕان و خورانی پێستی سەر و سەرەنجام دروستبوونی کڕێشی سەر.
•خۆراک ( هەندێک جۆری خۆراک کە ماددەی زینک و ڤیتامین Bیان کەمە هۆکارن.

ئەگەر کڕێشی سەر کەمبوو دەتوانرێت بەبێ راوێژی پزیشک شامپۆی دژی کڕێشی سەر بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەگەر زۆربێت و خورانی لەگەڵدابێت پزیشکی پسپۆڕی پێست دەبێت جۆری شامپۆکە دیاریبکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچەکە.

کچێکی تووشبووی شێرپەنجەی سییەکان: تکایە واز لە ڤەیپ بهێنن

کەیلی بۆدا کچێکی بەریتانی تەمەن 22 ساڵانە، دوای ئەوەی لە تەمەنی 21 ساڵیدا بە شێرپەنجەی سییەکان دەستنیشانکرا، هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات خەڵکی لەبارەی مەترسییەکانی ڤەیپکێشان ئاگاداربن.