بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی دهۆک: لەم پشووانەدا جەخت لە کواڵیتیی خۆراکی چێشتخانەکان دەکەینەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی کریسمس و سەری ساڵ جەخت لە پابەندبوونی پزیشکان دەکاتەوە لە دەوامی ئێشکگرییان و لەبارەی فریاکەوتنەکانیشەوە دەڵێ، نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێن.
 
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە بانکی خوێن کردووە کە هاوشێوەی سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە لەو پشووانەدا بە شێوەی ئێشکگری کراوە دەبن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-12-2025 د. بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستن لە تەندروستیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، لە پشووەکانی سەری ساڵ و کریسمسدا تیمەکانیان بە بەردەوامی بەسەر کافتریا و چێشخانەکاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە کواڵیتیی خۆراک و خواردنەوەکان دڵنیا ببنەوە.
 
د. بەختیار ئەحمەد دەڵێت: لە زستاندا دوو رێنوێنی بە خەڵک دەدەین؛ یەکەم ئەوەیە کە ئاگاداری دووکەڵی زۆپا و ئاگردانەکانیان بن. دووەمیش ئەوەیە کە دەبێت هەمیشە خۆراکی نوێ و خاوێن بخۆن، ئەگەر نا دەشێت تووشی سکچوونی تووند ببن.
 
لەبارەی پەتاکانەوە گوتی، ''بەساڵاچووان و تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە شوێنی گشتیدا دەمامک ببەستن، چونکە ئەوانە گرووپی مەترسیدارن کە پەتاکان بە تووندی دەگرن و مەترسیی دەکەوێتە سەر ژیانیان''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە