رووداو - تەندروستی
لە جیهانی ئەمڕۆدا بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە سیستمی تەندروستییان باشە و بە وڵاتە پێشکەوتووەکان پۆلێندەکرێن، نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە زیادبوون، ئەمەش بەهۆی زۆریی بەساڵاچووان لەو وڵاتانە، توێژینەوەیەکیش 11 نیشانەی سەرەتایی بۆ نەخۆشییەکە ئاشکرادەکات.
توێژینەوەیەکی نوێی رێکخراوی RANDـی ئەمریکی، دەتواندرێت 20 ساڵ پێش تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە کە باوترینیان ئەلزەهایمەرە پێشبینیبکرێت، کە گۆڕینی شێوازی ژیان باوترینیانە.
توێژینەوەکە ئەم هۆکارانەی خوارەوەی وەکو پێشبینیکەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە دەردەخات وەکو؛
- لاوازیی جەستەیی
- جەڵتەی مێشک
- بوونی جینی تایبەت کە هۆرن بۆ لەبیرچوونەوە
- نەبوونی بیمەی تەندروستی بۆ کەسانی سەروو 60 ساڵان
- بێکاری یاخود کارکردنی کەم
- تووشبوون بە شەکرە و قەڵەوی لە تەمەنی سەروو 60 ساڵی
- خواردنەوەی کحول
- وەرزش نەکردن
- لاوازیی هێزیی گرتن، راکردن و هاوسەنگیی جەستە
- تاقینەکردنەوەی خولیا و بەهرەی جیاواز
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، پێنج ملیۆن و 800 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشبووی ئەلزەهایمەرن کەباوترین جۆری لەبیرچوونەوەیە.
ئەو هۆکارانەی ئەگەری تووشبوون بە ئەلزەهایمەر کەمدەکەنەوە؛
- جووڵەی رۆژانە و چالاکیی جەستەیی
- خواردنی خۆراکی تەندروست
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن
- راهێنانی مێشک
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ