سەندیکای پزیشکان بۆ پزیشکانی خانمان و منداڵبوون: ڤیدیۆی هیچ نەشتەرگەرییەک بڵاو مەکەنەوە

24-02-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان راگەیێنراوێک ئاڕاستەی پزیشکانی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون دەکات و دەڵێ، نابێ هیچ ڤیدیۆیەکی نەشتەرگەریی نەخۆشەکانیان لە سۆشیاڵ میدیاکان دابنێن.
 
لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ پزیشکێک رێگەپێدراو نییە نەشتەرگەریی منداڵبوون یاخود هەر نەشتەرگەرییەکی دیکە لە سۆشیاڵ میدیاکان بڵاو بکاتەوە.
 
ئەندامێکی سەندیکاکەش دەڵێت: ئەمە دوای ئەوە دێت کە ئێستا دانانی ڤیدیۆی نێو نەشتەرگەری لەلایەن  پزیشکانەوە بووەتە ترێندی رێکلامکردن بۆ کارەکانیان و تایبەتمەندیی نەخۆشیش پشتگوێخراوە.
 
لەبارەی نەشتەرگەریی منداڵبوونەوە ئەمانە بزانە
 
منداڵانی ناکام بەوانە دەگوترێت کە پێش 37 هەفتە لەدایکدەبن، چونکە لەدایکبوونی ئاسایی دەبێت لەنێوان 37 بۆ 42 هەفتەی دووگیانیدا بێت. ئەگەریش منداڵێک دوای 42 هەفتە لەدایکبوو ئەوا بە منداڵی دواکەوتوو دادەنرێت کە زۆر دەگمەنە. (زۆرجار ئەوانەی منداڵی ناکامن، نەشتەرگەریی لەدایکبوونیان بۆ کراوە).
 
هۆکارەکانی لەدایکبوونی منداڵ بە ناکامی؛
 
هۆکاری پەیوەست بە رابردوو وەکو؛
- کەمیی ماوەی نێوان دوو دووگیانی
- زیاتر لە یەک لەبارچوون
- دووگیانی بە منداڵی دووانە و سیانە
 
کێشەکان لە تەندروستیی دایک وەکو؛
- کێشە لە منداڵدان و وێڵاش
- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاوزێ
- شەکرەی جۆری دوو و بەرزەپەستانی خوێن
 
شێوازی ژیانی خانمان پێش و لەماوەی دووگیاندا وەکو؛
- دووکەڵ و خواردنەوە کحولییەکان
- لاواز یاخود قەڵەو
- دووگیانبوون پێش 17 ساڵی و پاش 35 ساڵی
- گوشار و تووندوتیژی
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. شوان شیروان

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار: هەوکردنی پەردەی مێشک دەگوازرێتەوە

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، هەوکردنی پەردەی مێشک نەخۆشییەکی گوازراوەیە و زیاتر لە رێگەی ڤایرۆسەوە روودەدات، داواش دەکات هاونیشتمانیان ئاگاداری کەلوپەلە تایبەتییەکانیان بن و لەگەڵ کەسانی دیکەدا بەکاری نەهێنن.