لە بەریتانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی 12 جۆری شێرپەنجە تاقیدەکرێتەوە

24-04-2025
شکار رێبوار
پشکنینێکی خوێن. وێنە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
پشکنینێکی خوێن. وێنە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

حکومەتی بەریتانیا بڕیاری داوە 2.4 ملیۆن پاوەند وەبەرهێنان بکات لەگەڵ زانکۆی ساوسهامپتن و کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژیی ئێسک جێنەڕا، تاوەکو ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە سەر بگرێت کە لەسەر زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە کراوە.
 
وەزیری تەندروستیی بەریتانیا چووەتە نێو تاقیگەکە و کارەکان دەبینێت، چونکە بەریتانیا پشگیریی تەواوەتی پڕۆژەکە دەکات.
 
ویس ستریتینگ، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت: ''دەمانەوێت لەوە دڵنیابین کە بەریتانیا ببێتە پێشەنگی جیهان لە دۆزینەوەی پشکنین و چارەسەری نوێ، بۆ ئەوەی شێرپەنجە نەبێتە ئاماژەی مردن''.
 
توێژەرانی پەیمانگەی فرانسس کریک کار لەسەر بەرهەمهێنان و کاریگەریی رۆبۆتێکی ژیریی دەستکرد دەکەن تاوەکو نەشتەرگەریی لابردنی گرێی شێرپەنجەیی بکات.
 
د. نووها یاسیم، نەشتەرگەر دەڵێت: ''ئەمە پێناسەیەکی بەرزمان پێدەبەخشیت کە 10 ئەوەندە گەورەترە لە ئاستی ئاسایی و لە بری ئەوەی ئێمە کونێکی گەورە بکەین و دەستمان بەکاربهێنین، ئامێرە بچووکەکان بەکاردەهێنین کە لەنێو سکی نەخۆشەکە، هەمان جووڵەی دەستمان دەکەن و بە برینێکی بچووک و کەم''.
 
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجە ئومێدێکە بۆ ئەوانەی گرووپی مەترسیدارن یاخود ئەوانەی ترسیان لە نەخۆشییەکە هەیە، چونکە رێژەی چاکبوونەوە زیاد دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.