FDA هۆشداری دەدات لە زۆر بەکارهێنانی خوێ لەنێو خۆراکەکاندا

24-10-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی داوا لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی خۆراک دەکات بڕێکی کەمتری خوێ لە بەرهەمە خۆراکییەکان بەکاربهێنن.


دەزگا ئەمریکییەکە رێنماییەکی نوێی دەرکردووە و تێیدا دەیەوێت فشار بخاتە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری خۆراک بەوەی بڕێکی کەمتری سۆدیۆم لە بەرهەمەکانیان بەکاربهێنن.

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری خۆراکیش رایدەگەیێنن کەمکردنەوەی سۆدیۆم بەمشێوەیە دەبێتەهۆی بێ تامبوونی خۆراکەکانیان و سەرەنجام زیانیان پێدەگات.

د. تایلۆر والاس، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە ڤێرجینیایی ئەمریکا دەڵێت، خوێ کە دەخرێتە نێو خۆراکەکان وەک ماددەیەکی پارێزەرە بۆیە کۆمپانیاکان بڕێکی زۆری خوێ بەکاردەهێنن.

ئەو پسپۆڕەی خۆراک نایشارێتەوە کە خەڵکی ئێستا بڕێکی زیاتری خوێ دەخۆن بەبەراورد بەو بڕەی رێگەپێدراوە و ئەمەش کۆمەڵێک مەترسیی تەندروستیی هەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانمەکە و هاوسەرەکەی.

خانمێک: پرخەکردنەکەم نیشانەی شێرپەنجە بوو

خانمێکی بەریتانی دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا دەستیکرد بە پرخەکردن، تووشی شۆک بوو کاتێک زانی کە ئەم نیشانە ئاماژە بووە بۆ جۆرێکی دەگمەن و مەترسیداری شێرپەنجە.