چارەسەرێکی نوێ بۆ سەرڕووتانەوەی بۆماوەیی دۆزرایەوە

24-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی هاوبەش چارەسەرێکی نوێ بۆ رێگریکردن و چارەسەری لە سەرڕووتانەوەی بۆماوەیی ئاشکرادەکات. 
 
پسپۆڕانی زانکۆی شێفێڵد لە بەریتانیا و زانکۆی ئیسلامئاباد لە پاکستان لێکۆڵینەوەیان لەسەر چەند مشکێک کرد کە دووچارەی رووتانەوەی مووی جەستەیان بووبوون، دوای ئەوەی دەرمانەکەیان بۆ بەکارهات، رووتانەوەکەیان کەمتر بووەوە و مووەکان گەشەیان خێراتر بوو.

 
ئەو جۆرە چارەسەرەی تیمەکە دۆزیویانەتەوە لە شێوەی جێڵێکە کە مادەی دیۆکسیرایبۆزی تێدایە، شێلا ماکنێڵ، پسپۆڕێکی زانکۆی شێفێڵدە و دەڵێت: سەرڕووتانەوەی بۆماوەیی لە نێر و مێدا هەیە و دەکرێت بەهۆی گۆڕانکاری لە جینەکانەوە رووبدەن.
 
تاوەکو ئێستا دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA تەنیا دوو دەرمانی بۆ سەرڕووتانەوەی بۆماوەیی پەسندکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. جەنگی ساڵەیی - ئێسکەپەیکەرێکی جگەرەکێش - د. هونەر رێبوار.

کلینیکاست؛ جگەرە 100٪ کەسی جگەرەکێش تووشی شێرپەنجە دەکات

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی ئەو خووە ناتەندروستانە بوو کە رۆژانە خەڵک دەیانکەن و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی شێرپەنجە، خانمێک دەپرسێت، پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟... وەڵامەکەش لە سەرەتای پۆدکاستەکەیە.