توێژینەوەیەک: ئەوانەی رۆژانە بڕی ئاسایی قاوە دەخۆنەوە، لە شێرپەنجەیەک بەدوورن

24-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی بڕی ئاسایی قاوە لە رۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سەر و مل بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە. 
 
توێژینەوەیەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا لەسەر 9 هەزار و 548 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی سەر و مل و 15 هەزار کەسی تەندروست کرا و دەرکەوت،  ئەوانەی رۆژانە سێ کووپ قاوەی پڕ لە کافاین دەخۆنەوە 17٪ ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەم دەبێتەوە.
 
د. یوان چین، نووسەرێکی توێژینەوەکە دەڵێت، قاوەی بێ کافاینین کاریگەریی دژەشێرپەنجەی هەبووە، بەڵام مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە رۆژانە بە رێژەیەکی ئاسایی بخورێتەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا، ساڵانە نزیکەی 13 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی سەر و مل تۆماردەکرێن.
ئەگەر قاوەخۆریت دەبێت ئەم زانیارییانە لە بەرنامەی دکتۆر ئاراسەوە بزانیت؛

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. جەنگی ساڵەیی - ئێسکەپەیکەرێکی جگەرەکێش - د. هونەر رێبوار.

کلینیکاست؛ جگەرە 100٪ کەسی جگەرەکێش تووشی شێرپەنجە دەکات

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی ئەو خووە ناتەندروستانە بوو کە رۆژانە خەڵک دەیانکەن و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی شێرپەنجە، خانمێک دەپرسێت، پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟... وەڵامەکەش لە سەرەتای پۆدکاستەکەیە.