بۆ یەکەمجار.. یەکەم ڤاکسینی دژە تای خوێنبەربوون لە بەرازیل دروستکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ڤاکسینە نوێیەکە.
ڤاکسینە نوێیەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرهەمهێنانی هەزاران ڤاکسینی دژی تای خوێنبەربوونە لە بەرازیل و پەیمانگەی بوتانتانی بەرازیلی ڤاکسینەکەی دروستکردووە و کۆمپانیاکانی فەرەنسا و نەمساش پشتگیرییان کردووە، بۆیە بە فەرمی لە بەرازیل پەسندکراوە بۆ بەکارهێنان.
 
گوستاڤۆ مێندیس، بەڕێوەبەری پەیمانگەی بوتانتانی بەرازیلی دەڵێت: ''ئەمە یەکەم ڤاکسینە لە بەرازیل پەسندکراوە بۆ ئەم نەخۆشییە؛ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ تەندروستیی گشتی. تەنیا ساڵی رابردوو، زیاتر لە 200 هەزار تووشبوومان هەبوو و 200 کەسیش گیانیان لەدەستدا. هەبوونی ڤاکسین بۆ ئەم نەخۆشییە زۆر گرنگە''.
 
ئەم ڤاکسینە ملیۆنان مرۆڤی جیهان لە مەترسیی نەخۆشییە کوشندەکە دەپارێزێت، چونکە کاریگەرییەکەی 74٪ بۆ 90٪ـە و بۆ کەسانی سەروو 12 ساڵە.
 
گوستاڤۆ مێندیس، بەڕێوەبەری پەیمانگەی بوتانتانی بەرازیلی گوتی، ''ئەم ڤاکسینە سەرەتا لەلایەن کۆمپانیای ڤالنێڤا پەرەی پێدرا، ڤایرۆسێکی لاوازکراوی تێدا بەکارهێناوە کە نابێتەهۆی نەخۆشییەکە، بەڵکو تەنیا سیستمی بەرگریی جەستە چالاک دەکات کە دژی بوەستێتەوە''.
 
لە جیهاندا  ساڵانە نزیکەی 400 ملیۆن تووشبوو تۆمار دەکرێن و 5 هەزاریش گیان لەدەستدەدەن.
 
بەپێی تەندروستیی عێراق، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 12 تووشبوو و 5 گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراون. لە عێراقیش 231 تووشبوو و 30 گیانلەدەستدان هەبوون.
 
بە ڤاکسینیش ژمارەی قوربانییان کەم دەبێتەوە و خەڵکی زیاتریش پارێزراوتر دەبن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە