لە سلێمانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

25-06-2020
هێمن کەریم
نیشانەکردن کۆرۆنا سلێمانی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە کە پیاوێکی تەمەن 74 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە.

ئەو تووشبووەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەهید هێمن گیانی لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 11 کەس، هاوکات لە ئیدارەی گەرمیانیش گیانلەدەستدانی سێ تووشبووی کۆرۆنا تائێستا پشتڕاستکراوەتەوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەوانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سنووری پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 14 کەس.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی تائێستا سێ هەزار و 503 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 748 کەس چاکبوونەتەوە و 126 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی کوردستانیش تائێستا چوار هەزار و 874 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەزار و 543 کەسیان چاکبوونەتەوە و 149 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمەڵێک پزیشکی ددان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە.

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق داوای دامەزراندن دەکات و رۆژی خۆپێشاندان دیاری دەکات

سەندیکای پزیشکانی ددانی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا داوای دامەزراندنی پزیشکانی ددان دەکات و رایدەگەیێنێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپێشاندانێکی سەرتاسەری ساز دەکەن.