شاکیرا: تاوەکو ئێستا منداڵەکانم مۆبایلیان نییە و نامەوێت لە ئێستاوە ئالوودەی تەکنەلۆژیا بن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

شاکیرا، خانمەگۆرانیبێژی کۆڵۆمبیایی لە دواین چاوپێکەوتنی بۆ کەناڵێکی ئیسپانی چەند نهێنییەکی ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات و یەکێکیان لەبارەی پەروەردەکردنی منداڵەکانیەتی؛ ئەو دەڵێت: رێسای تووند پەیڕەو دەکەم بۆ ئەوەی لە کاریگەریی زووی جیهانی دیجیتاڵی بیانپارێزم.
 
شاکیرا لەمیانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی Al Cielo con Ellaـی ئیسپانی روونی کردەوە، منداڵەکانی تاوەکو ئێستا مۆبایلیان نییە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە دەیەوێت رێگری لە  پەیوەستبوونیان بکات لەو تەمەنە بچووکەدا.
 
بەگوتەی ئەو خانمە کۆڵۆمبیاییە، بەکارهێنانی هەندێک پلاتفۆرمی دیجیتاڵی وەکو یوتیوب سنووردار دەکات بەجۆرێک لە چوارچێوەی سیاسەتێکی ماڵەوەدا کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی بەرکەوتنی ئاراستەنەکراوە لەگەڵ نێوەڕۆکی ئەلیکترۆنی و گرنگیدانە بە چالاکییە واقیعی و ئەزموونە رۆژانەییەکان.
 
ئەو پێی وایە، سەردەمی منداڵی دەبێت لەسەر بنەمای ئەزموونی راستەوخۆ و کارلێکی راستەقینە لەگەڵ ژیاندا بنیاد بنرێت، لەبری پشت بەستن بە جیهانی گریمانەیی، بەتایبەتی لەژێر سێبەری بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ئامێرە زیرەکەکان لەنێو منداڵاندا لە تەمەنێکی زووەوە.
 
ئەمەش بزانە
 
شاکیرا لە 2ـی شوباتی 1977 لە کۆلۆمبیا لەدایکبووە و بە رەچەڵەک لوبنانییە، بە شاژنی میوزیکی لاتینی دەناسرێت، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، ئێستا خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی (میلانی تەمەن 13 ساڵ و ساشای تەمەن 11 ساڵ) دوو ئەلبوومی سەرەتای بەناوەکانی "Magia" لە 1991 و "Peligro" لە 1993 لە رووی داهاتەوە شکستیان هێنا، بەڵام ئەلبوومی  "Pies Descalzos" لە 1995 سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.
 
لە 2001 یەکەم ئەلبوومی بە زمانی ئینگلیزی بەناوی "Laundry Service" بڵاوکردەوە و دەستپێکی بە جیهانیبوونی ئەو هونەرمەندە بوو، زیاتر لە 13 ملیۆن کۆپیی فرۆشرا، کۆی گشتی ئەلبوومەکانی زیاتر لە 95 ملیۆن کۆپییان فرۆشراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەڵکی وڵاتانی ئەورووپا چوونەتە کەنار دەریا

راپۆرتێکی نوێ؛ ئەورووپا دەخنکێت

راپۆرتێکی نوێی زانستی هۆشداری دەدات لەوەی کە پشتیوانیی بەردەوامی کیشوەری ئەوروپا بە سووتەمەنییە بەبەردبووەکان (Fossil Fuels)، نەک تەنیا کیشوەرەکەی لە رووی ئابووری و سیاسییەوە لاواز کردووە، بەڵکو دەرەنجامی کارەساتباری بۆ تەندروستیی دانیشتووانەکەشی هەیە.