سەرۆکی ئەنجوومەنی زانستی فەرەنسا: تا ساڵی 2023 ژیان ئاسایی نابێتەوە

25-07-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی زانستی فەرەنسا پێشبینیدەکات تاوەکو ساڵی2023 بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژیان ئاسایی نەبێتەوە.


جین فرانکۆیس دێلفرایسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زانستی فەرەنسا دەڵێت، ئێستا رۆژانە نزیکەی 50 هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆماردەکرێت و ئەمەش ژمارەیەکی ئێجگار بەرزی تووشبوونە.

جین فرانکۆیس روونیدەکاتەوە لە مانگی داهاتوو، شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا روو لە وڵاتەکە دەکات.

سەرۆکی ئەنجوومەنی زانستی فەرەنسا دەشڵێت، من پێموانییە ژیان تاوەکو ساڵی 2023 ئاسایی ببێتەوە، بۆیە دەبێت بەهەموو شێوەیەک رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا توندتربکرێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.