تەندروستیی عێراق بۆ رووداو: دەرمانی شێرپەنجە گەیشت و دابەش دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، دەرمانی شێرپەنجە گەیشت و بەسەر پارێزگاکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دابەش دەکرێت.
 
د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رۆژی یەکشەممە، 26ی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەرمانی شێرپەنجە گەیشتووەتە عێراق و بە شێوەیەکی ئاسایی بەسەر بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەدا دابەش دەکرێت.
 
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لەو دەرمانانە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق گوتی، "هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی بەغدا؛ ئەنبار و بەسرە دەکەین، بە هەمان شێوەش مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانیدا دەکەین."
 
بەگوێرەی ئامارێک کە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی داوە، لە ساڵی 2024 لە عێراق 46 هەزار و 390 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمار کراون. کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بەهۆی شێرپەنجە و لێکەوتەکانییەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 13 هەزار و 620 کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە