بە داهێنانێک لەمەودوا دەزانیت چەند ساڵ دەژیت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆلێژێکی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکات رەنگە لە داهاتوودا پشکنینێکی سادەی خوێن یارمەتیدەر بێت لە پێشبینیکردنی ئەوەی کام کەسانی بەساڵاچوو ئەگەری هەیە تەمەنێکی درێژتر و تەندروستتریان هەبێت.
 
کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دوک لە ئەمریکا دەریدەخات گەردیلە بچووکەکانی RNA کە بە piRNAs ناسراون، دەتوانن بە وردی پێشبینیی ئەوە بکەن کە ئایا کەسانی بەساڵاچوو ئەگەری هەیە لانیکەم دوو ساڵی دیکە بژین یان نا.
 
تیمێک لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی دوک گەردیلەکانی piRNAیان لە نموونەی خوێنی کەسانی تەمەن 71 ساڵ و سەرووتر پێوا و بۆیان دەرکەوت کە ئاستی نزمی هەندێک جۆری دیاریکراوی piRNA پەیوەندییەکی بەهێزی بە تەمەندرێژییەوە هەیە. 
 
د. ڤێرجینیا بایەرز کراوس سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پرۆفیسۆر لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دوک، دەڵێت: "تێکەڵەیەک لە چەند گەردیلەیەکی piRNA بەهێزترین پێشبینیکارە لە کەسانی بەساڵاچوودا، تەنانەت بەهێزتر لە تەمەن، شێوازی ژیان یان هەر پێوەرێکی دیکەی تەندروستی کە پشکنینمان بۆی کرد."
 
ئاستی نزمی piRNA چی دەگەیێنێت؟
 
ئەو بەشداربووانەی کە تەمەنیان درێژتر بوو، بە شێوەیەکی بەردەوام ئاستی هەندێک جۆری دیاریکراوی piRNAیان نزمتر بوو، د. ڤێرجینیا بایەرز دەڵێت، کە رەنگە piRNA راستەوخۆ کاریگەری لەسەر تەمەندرێژی هەبێت.
 
د. ڤێرجینیا بایەرز روونیکردەوە: "کاتێک ئەم گەردیلانە بە بڕێکی زۆرتر بوونیان هەبێت، رەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی شتێک لە جەستەدا بە باشی کار ناکات، تێگەیشتن لە هۆکارەکەی دەتوانێت دەرگەی نوێ بۆ چارەسەرگەلێک بکاتەوە کە تەندروستی لەگەڵ پیربووندا باشتر دەکەن."
 
تیمەکە لە هەنگاوی داهاتوودا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا چارەسەرەکان، گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان، یان دەرمانەکان دەتوانن ئاستی piRNA بگۆڕن یان نا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. شڤان ئیسماعیل

کۆمەڵناسێک: نزاکردن و خوێندنەوەی قورئان گوشاری دەروونی کەم دەکەنەوە

کۆمەڵناسێک رایدەگەیێنێت، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی روحی بەدوای ئەو پێداویستیانەدا دەگەڕێت کە ئارامیی دەروونی پێببەخشن، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە نزاکردن و خوێندنەوەی قورئان ئەو ئارامییە دەبەخشن و گوشاری دەروونی کەمدەکەنەوە.