زانایان هەنگاوێکی گەورە دەنێن بۆ دروستکردنی گوێی مرۆڤ لە تاقیگەدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەران لە سویسرا توانیویانە بە بەکارهێنانی خانەی کرکڕاگەی گوێی مرۆڤ و پرینتەری 3D، گوێیەک دروست بکەن کە لە رووی شێوە و رەقییەوە زۆر لە گوێی سرووشتی نزیکە. 
 
تیمێکی توێژەران لە زانکۆی ETH، پەیمانگای فریدریش میشەر  و نەخۆشخانەی کانتۆنی لوسێرن لە سویسڕا، کرکڕاگەی گوێیان لە تاقیگەدا بەرهەمهێناوە کە تایبەتمەندیی میکانیکی هاوشێوەی شانەی سرووشتی هەیە، گوێیە دروستکراوەکە تاقیکراوەتەوە و دوای 6 هەفتە شێوە و رەقیی خۆی پاراستووە.
 
د. فیلیپ فیش سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت " لەگەڵ ئەم سەرکەوتنەشدا هێشتا بەربەستێک ماوە، ئەویش پرۆتینی "ئیلاستین"ە کە بەرپرسە لە نەرمی و کشانی گوێ، هێشتا نەیانتوانیوە ئەم پڕۆتینە بە تەواوی بەرهەم بهێنین."
 
د. فیلیپ فیش ئاماژە بەوەدەکات " ئەگەر هەموو شتێک بەباشی بڕوات، لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا دەتوانن نهێنیی پڕۆتینی ئیلاستین بدۆزنەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە