رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆرێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان رایدەگەیێنێت، مەرج نییە هۆڵیوود سمایڵ بۆ هەموو کەسێک گونجاو بێت، ئەوەش باس دەکات کە پزیشک بڕیاری هۆلیوود سمایڵ دەدات نەک چارەخواز.
پڕۆفیسۆر ئیسرا ئوزەر چەلیک، پسپۆڕی چارەسەری و جوانکاریی ددان لە تورکیا لەبارەی ئەنجامدانی هۆڵیوود سمایڵ بۆ رووداو قسەی کردووە و دەڵێت: من رێنوێنیی کردنی نادەم، بەڵام ئه‌گه‌ر پێویست بوو، پزیشکی ددان دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات و له‌و کاته‌دا ئێمه بژارده‌ی زۆر جیاوازمان دەبێت بۆ هەموو بارودۆخەکان.
ئەو پڕۆفیسۆرە گوتی، ''بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاریکردن له زه‌رده‌خه‌نه‌دا باشه، هەموو کەسێکیش پێویستی بەوەیە. به‌ڵام به بڕوای من گرنگترین خاڵ رێگە سرووشتییەکەیە کە که‌مترین ده‌ستکاریکردنی بوێت، لەبەر ئەوە رێگە سرووشتییه‌که باشترینه. بۆیه هۆڵیوود سمایڵ پێویست نییە و من رێنوێنیی کردنی نادەم، بەڵام ئه‌گه‌ر پێویست بوو، پزیشکی ددان دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات''.
پڕۆفیسۆر ئیسرا داوایەک ئاراستەی هاونیشتمانییان دەکات و دەڵێت: ''ئەگەر دەتەوێت گۆڕانکاری لە زەردەخەنەتدا بکەیت، ئامۆژگاریت ده‌که‌م سه‌ره‌تا که‌مترین ده‌ستکاریکردن هه‌ڵبژێریت، بۆ نموونه. ئه‌گه‌ر ره‌نگی ددانت به دڵ نییه، سه‌ره‌تا ده‌ستبکه‌ن به سپیکردنه‌وه و پاککردنەوەیان. ئەمە که‌مترین ده‌ستکاریکردنه، نه‌ک هۆڵیوود سمایڵ بکرێت، چونکە باشترە پەنابردنە بەر چارەسەرە پزیشکییەکان دوا بژارده بێت، ئەویش ئەگەر پێویست بێت''.
بابەتێکی دیکە لەسەر هۆڵیوود سمایڵ لێرەوە بخوێنەرەوە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ