کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان: ئامادەین خوێن بە هاونیشتمانییانمان لە رۆژئاوای کوردستان ببەخشین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان لەڕێگەی رووداوەوە ئامادەیی خۆیان پێشاندا کە 'بە شێوەیەکی جیاواز' بەشداربن لە هاوکاریکردنی رۆژئاوای کوردستان و سەرۆکی کۆمەڵەکە دەڵێت: هەموو کاتێک ئامادەین و دەتوانین زۆرترین ئەنداممان خوێن بە رۆژئاوای کوردستان ببەخشن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 27-1-2026 عەبدولقەهار عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 11 هەزار ئەندامیان هەیە و جیاواز لە بەخشینەکان دیکە، دەتوانن بە خوێن بەشداربن لە هاوکارییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان.
 
هەر ئەمڕۆ د. عەباس ئازاد، بەرپرسی یەکەی تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە ئێستا لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانە بە رووداوی گوت، تائێستا پێیان نەگەیشتووە کە نەخۆشەکان پێویستیان بە خوێن هەبێت، بەڵام ئەوەشی گوت کە بیرۆکەیەکی نایابە و دەشێت لە داهاتوودا بەخشینی خوێن پێویست بێت.
 
د. عەباس ئازاد دەڵێت: ئێستا پێویستییەکی زۆر بە دەرمانەکانی دژەبەکتریا و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان هەیە، پاشانیش پێداویستییەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی.
 
مەریەم ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی جەزیرە لە نیوڕۆژی رووداودا ئاشکرای کرد، پەتا و کۆکەی تووند لەنێو منداڵانی رۆژئاوای کوردستان بڵاو بوونەتەوە. ئەوەشی باس کرد کە بەشێک لە ئەمبوڵانسەکانی کەرتی تەندروستیی رۆژئاوای کوردستان کەوتوونەتە دەست گرووپە چەکدارەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. ئامانج گەردی- د. هونەر رێبوار.

کلینیکاست: هەڵەیە بامیە و سەروپێ بۆ چارەسەری کێشەکانی جومگە بخورێن

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی کێشەکانی ئێسک و شکان بوو و میوانەکە رایگەیاند، بەداخەوە زۆرجار نەخۆش لەبەر ئەوەی هۆشیاری لەبارەی نەخۆشییەکەیەوە نییە، بە هەڵە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و وادەزانێت بە خۆراک چارەسەر دەبێت.