تەندروستی
تیمی پزیشکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆن و چارەسەری نەخۆشەکان دەکەن. وێنە: رووداو
رووداو - تەندروستی
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایدەگەیێنێت، تیمە پزیشکییەکانیان بەردەوامن لە چارەسەرکردنی کوردانی رۆژئاوای کوردستان. بەشێکی زۆری نەخۆشەکان منداڵن.
ئەمڕۆ سێشەممە 27-1-2026 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا مووسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەند ئامار و روونکردنەوەی لەبارەی چۆنیەتیی دابەشکردنی هاوکارییەکان و جۆری هاوکارییەکان راگەیاند و دووپاتی کردەوە کە تیمە تەندروستییەکانیان هەمیشە لە پشکنینی خەڵکدان و هەزاران نەخۆشیشیان چارەسەر کردووە.
مووسا ئەحمەد گوتی، تیمە تەندروستییەکانمان سەردانی 34 قوتابخانەیان کردووە کە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستانیان تێدا بووە و دوو هەزار و 749 کەسیان چارەسەر کردووە.
دکتۆر رێمان فرسەت کە پزیشکێکە لەنێو ستافی پزیشکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆ بە رووداوی گوتووە، منداڵان زۆرترین ئەوانەن کە نەخۆشکەوتوون.
ئەوەشی گوت، 10٪ـی نەخۆشەکانیش تووشی نەخۆشییەکانی پێست بوون.
د. عەبدولڕەحیم رەمەزان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بووڵتەنێکی تەندروستیدا رایگەیاند، "منداڵێکی زۆر پێویستییان بە شیر و دەرمان هەیە، منداڵان بەرگریی جەستەیان کەمترە، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگاداریان بین''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ