رووداو - تەندروستی
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت تاوەکو دوو مانگی دیکە دەرمانی پێویستمان دەمێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 26-1-2026 د. کامەران مەجدەل، سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی رۆژئاوای کوردستان لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، بەهۆی وەرزی زستان و زۆربوونی نەخۆشییەکانی وەکو کۆکە، هەوکردنی سییەکان و گەروو، خواست لەسەر دەرمان زیادیکردووە و دەڵێت، "دەرمانی شرووب، نەخۆشییەکانی دڵ، بەخاخ و دژەهەوکردنەکان کەمبوونەتەوە."
سەبارەت بە رەوشی دەرمان لە رۆژئاوای کوردستان، د. کامەران مەجدەل دەڵێت، "تاوەکو مانگێک بۆ دوو مانگی دیکە دەتوانین خۆمان بگرین." ئاماژەی بەوەشکرد، دەرمان لە دەرمانخانەکان هەیە بەڵام کەمە و دەڵێت، "باشووری کوردستان زۆر هاوکارە بۆ دابینکردنی دەرمان."
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی رۆژئاوای کوردستان دڵنیایی دەدات کە دەرمان بۆ منداڵان بەردەستە و دەرمانخانەکان هاوکاریی هاونیشتمانییان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ