رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست هۆشداری دەدات لە بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشیی پێست لە رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتی لەنێو منداڵان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-1-2026 د. رەحاب ئیسماعیل، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، نەخۆشییەکانی وەک گوڕیبوون، هەوکردنی پێست، لیشمانیا و کەڕووی پێست لەنێو هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە.
بە گوتەی پسپۆڕی پێستە، هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییانە بۆ ئاوارەبوون، خراپیی بارودۆخی ژیان، نزیکبوونەوەی خەڵک لە یەکدی و گواستنەوەی نەخۆشییەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگەڕێتەوە.
د. رەحاب ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی دەرمان لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی وەک سەدەف و کەڕووی پێست زۆر کەمن، ئەمەش ژیانی هاونیشتمانییانی خستووەتە مەترسییەوە.
بۆ خۆپارێزی، د. رەحاب ئیسماعیل رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، گرنگی بە پاکوخاوێنیی خۆیان و ژینگەیان بدەن، ئاوی پاک بەکاربێنن و رۆژانە بۆ ماوەیەکی گونجاو بەر تیشکی خۆر بکەون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ