نەخۆشنامە؛ شەش مانگ پێش بڕیاردانی هاوسەرگیری، پشکنینی تالاسیمیا بکرێت

29-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە باسی ئامادەکارییەکانی هاوسەرگیرییە و دوو پسپۆڕ بە وردەکارییەوە باسی بابەتەکە دەکەن؛ یەکێکیان دەڵێت: دوو کەسی ''عیناد'' نابێت هاوسەرگیری بکەن، ئەوەی دیکەشیان لە وەڵامێکدا باسی ئەو مەرجە تەندروستییانە دەکات کە دەبێت رەچاو بکرێن و دەڵێت، ئەگەر کێشەیان تێدا بێت، نابێت هاوسەرگیرییەکە بکرێت.
 
کۆچەر خۆشناو، چارەسەرکاری دەروونی دەڵێت: 'گوێگرتن لەیەکدی، یەکدی قبووڵکردن و ناسینی یەکدی' مەرجە هەرە لەپێشینەکانن بۆ دەستنیشانکردنی هاوژین.
 
د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی ئاماژە بە پشکنینەکانی پێش هاوژینی دەکات و دەڵێت: پشکنینی خوێن و ڤایرۆسەکان و تالاسیمیایە، بە تایبەت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی تالاسیمیا.
 
ئەو روونی دەکاتەوە، ئەوانەی هەڵگری تالاسیمیان باشترە هاوسەرگیری نەکەن، هەر بۆیە پێشنیاز دەکات، شەش مانگ پێش بڕیاردانی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، پشکنینی تالاسیمیا بکرێت یاخود هەر لە سەرەتای ناسینی دوو کەسەکە، پشکنینەکە بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر هەڵگر نەبوون، ئینجا زیاتر یەکدی بناسن.
 
د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی گوتی، ''پیاو حەزی لە کۆنتڕۆڵە و هەمیشە دەبێت بەخشەر بێت، خانمانیش زیاتر وەرگرن، تەنانەت خانمان دەبێت ئەو هەستە لای پیاو دروست بکەن کە پیاوان گەورەی ماڵن''، کۆچەر خۆشناویش جەختی کردەوە کە دەبێت پیاوان خانمێک هەڵبژێرن کە ئەو هەستەیان بۆ دروست بکات.
 
کۆچەر خۆشناو جەخت لەوە دەکاتەوە، زۆرینەی کێشەی هاوژینان لەسەر ئەوەیە کە پیاوەکە یاخود خانمانە عینادە و یەکێکیان گلەیی ئەوەی دەبێت کە هەست بە بوونی خۆی ناکات، چونکە هەمیشە بڕیارەکانی ئەوەی دیکە بەسەریدا زاڵە و خۆی زاڵ دەکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."