رووداو - تەندروستی
بەرپرسێکی کوتان لە سنووری پشدەر و بتوێن رایدەگەیێنێت، دایک و باوکان لەو دەڤەرە هاوکارن بۆ کوتانی منداڵەکانیان و رێژەی کوتان زۆر باشە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-4-2025 دڵنیا حەمەد، بەرپرسی کوتان لە سنووری پشدەر و بتوێن لە راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، گرنگە دایک و باوکان لە کاتی دیاریکراودا منداڵەکانیان ببەنە بنکە و مەڵبەندە تەندروستییەکان تاوەکو کوتان بۆ منداڵەکانیان بکرێت.
ئەوەش رووندەکاتەوە، کە لە کاتی لەدایکبوونەوە تاوەکو تەمەنی چوار بۆ پێنج ساڵی، هەشت جار کوتان بۆ منداڵ دەکرێت و ڤاکسین منداڵ لە نەخۆشییە کوشندەکان دەپارێزێت.
خشتەی کوتانی نیشتمانی بۆ منداڵان بەم شێوەیەیە؛
دوای 24 کاژێر لە لەدایکبوون؛
- ڤاکسینی هەوکردنی ڤایرۆسی جۆری B
لە تەمەنی هەفتەی یەکەم؛
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی دژەسیل
لە تەمەنی دوو مانگ؛
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
لە تەمەنی چوار مانگ
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەرزی]
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
لە تەمەنی شەش مانگ
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەرزی]
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
لە تەمەنی نۆ مانگ
- ڤاکسینی سوورێژەی تاک
- ڤیتامین A بە یەکەی 100 هەزار
لە تەمەنی 12 مانگ
- ڤاکسینی سوورێژەی تێکەڵ
لە تەمەنی 18 مانگ
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [دەم]
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی سیانی
- ڤاکسینی سوورێژەی تێکەڵ
- ڤیتامین A بە یەکەی 200 هەزار
لە تەمەنی 4 تاوەکو 6 ساڵ
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [دەم]
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی سیانی
- ڤیتامین A بە یەکەی 200 هەزار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ