ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی کۆیە؛ 100 نەمام چێندران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

86 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە، لەبری رێکخستنی ئاهەنگی دەرچوون و لەبەرکردنی جلی تایبەت، هەڵمەتێکی نەمام چاندنیان لەنێو باخچەی کۆلێژەکەیان رێکخست و نزیکەی 100 نەمامیان چاند.
 
د. دەوەن حەوێزی راگری فاکەڵتی پزیشکی گشتی زانکۆی کۆیە راگەیاند، "86 گەنجی ئەو وولاتە پاش شەش ساڵ خوێندن ئەرکی خوێندنیان تەواو کردووە، خۆیان بە دوور گرت لە ئاهەنگ و جلی تایبەت و شوێن رازاندنەوە و ئەرکی زیادە، هەڵمەتێکی گوڵ چاندنیان لە نێو فاکەلتی ئەنجام دا."
 
دکتۆر محەممەد کەمال یەکێک لە دەرچووانی فاکەڵتی پزیشکی گشتی زانکۆی کۆیە لەبارەی هۆکاری کارەکەیان بە رووداوی گوت، "لە سۆنگەی هەستکردن بەو بارە داراییە سەختەی کە هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت، دەستەی کارگێڕی خوێنکاران پێیان باشبوو بە شێوازێکی جوانتر بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو نەمام بچێنن."
 
دکتۆر محەممەد کەمال گوتیشی، "ئامانج کەمکردنەوەی خەرجییە لەسەر کەسوکاری خوێنکاران، کە تەنیا بە سکراب هیچ پێویستی بە کڕینی ستاند و جلی تایبەت نەبوو، هەم لە رووی تەندروستییەوە سوود بە ژینگەی کوردستان دەگەیێنێت."
 
دکتۆرمحەممەد کەمال ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی 100 نەمام، گوڵ و سنۆبەرمان لەنێو باخچەی فاکەڵتی پزیشکی گشتی زانکۆی کۆیە چاند، خوێندکاران لەسەر ئەستۆی خۆیان نەمامەکەیان کڕیبوو."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. شیلان ئەحمەد

پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان هۆشداری دەداتە دایک و باوکان کە پابەندی خشتەی کاتی کوتانی منداڵەکانیان بن و دواینەخەن، چونکە دواخستنی دەبێتە هۆی مەترسیی تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشیی مەترسیدار.