هۆکاری مردنی د. فارووق رەفیق ئاشکرا دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رووداو هۆکاری مردنی نووسەر و توێژەری بواری فەلسەفە د. فارووق رەفیق ئاشکرا دەکات کە دوێنێ لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو د. فارووق رەفیق بەهۆی جۆرێکی نەخۆشیی دڵەوە گیانی لەدەستداوە و چەند ساڵێک بووە دەرمانی بۆ وەرگرتووە.
 
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ بە رووداوی راگەیاند، نزیکترین هۆکار بۆ مردنی فاروق رەفیق دەکرێت پەیوەندی بەو نەخۆشییەی دڵییەوە هەبێت کە پێشتر هەیبووە.
 
هاوکات، د. یاسین کەریم بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادوەری بە رووداوی گوت، "ئێستا لە لێکۆڵینەوەی داد پزیشکیداین لەسەر هۆکاری مردنەکەی دکتۆر و بۆیە ناتوانن ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا بکەین."
 
د. فارووق رەفیق یەکێک بوو لە نووسەر و لێکۆڵینڤانە دیارەکانی کوردستان، کە خاوەنی 22 بەرهەمی وێژەیی و فەلسەفییە و لەنێو ناوەندی رۆشنبیریی کوردیدا پێگەیەکی دیاری هەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. شیلان ئەحمەد

پسپۆڕێکی منداڵان: دواخستنی کوتانی منداڵەکانتان مەترسیدارە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان هۆشداری دەداتە دایک و باوکان کە پابەندی خشتەی کاتی کوتانی منداڵەکانیان بن و دواینەخەن، چونکە دواخستنی دەبێتە هۆی مەترسیی تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشیی مەترسیدار.