رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر ڤەیپ کراوە و دەریدەخات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.
توێژینەوەکە لە زانکۆی نیو ساوس وێڵز لە ئوسترالیا لەسەر کاریگەریی ڤەیپەکان کرا و توێژەران ئاشکرای دەکەن، ئەو هەڵمەی لە ڤەیپەکانەوە دەردەدرێت، مادەی کیمیایی وای تێدایە کە راستەوخۆ زیان بە خانەکانی نێوپۆشی کۆئەندامی هەناسەدان دەگەیێنێت و ئەمەش شێرپەنجە لێ دەکەوێتەوە.
تەنانەت توێژەران ئەوەشیان گوتووە، ئەگەر ڤەیپەکە نیکۆتینیشی تێدا نەبێت، هەر زیانی هەیە و ئەگەریش نیکۆتینی تێدا بێت ئەوا زیانەکەی دەبێتە 10 ئەوەندە. بەتایبەت لەسەر شێرپەنجەکانی دەم، قوڕگ، لووت و سییەکان.
پڕۆفیسۆر د. بێرنارد ستیوارت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: هەرگیز ڤەیپ جێگرەوەی سەلامەت نییە بۆ جگەرەکێشانی ئاسایی، وشەی سەلامەتتر بۆ ڤەیپەکان تەنیا بیرێکی چەواشەکارانەیە.
چی روودەدات دوای وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە؟
دوای 20 خولک
* لێدانی دڵ رێک دەبێتەوە
دوای 8 کاژێر
* ئاستی ئۆکسجین ئاسایی دەبێتەوە
دوای 48 کاژێر
* سییەکان پاکدەبنەوە
* بۆنکردن و تامکردن ئاسیی دەبنەوە
دوای 72 کاژێر
* هەناسەدان ئاسوودەتر دەبێت
دوای 2 بۆ 14 هەفتە
* سووڕی خوێن ئاسایی دەبێتەوە
* جووڵە و چالاکیی جەستەیی باشتر دەبن
دوای 3 بۆ 9 مانگ
* کۆکە و هەناسەتەنگی نامێنن
* 10٪ چالاکیی سییەکان زیاددەکات
دوای یەک ساڵ
* ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەم دەبێتەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ