رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان لە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران بە تەواوی بێلایەن بووە. ئاماژەی بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە عێراقەوە کرد و گوتی، ئەوانە زیاتر هۆکاری راگیرانی کارەکانی کۆرمۆر، کەمبوونەوەی کارەبا و گازی شلن.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، باسی لە دۆخی ناوچەکە بەگشتی، شەڕ و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەنێو رووداوەکاندا کرد.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "لە دەستپێکی ئەم رووداوانەوە هەڵوێستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە بە تووندی سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییانە".
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بە دۆخی ناوچەکە کرد و گوتی، وڵاتێک بەهۆی سنووری زۆرەوە لەگەڵ ئەو وڵاتەی لە جەنگدایە چاوەڕوانکراوە تووشی کێشە ببێ، بەڵام "بە راستی ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە لەنێو عێراقەوە ئەم کێشانە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بن. ئەوەی راستی بێت، ئەمە دامەزراوە فەرمییەکانی فیدراڵی، بە تایبەتی حکومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارێکی زۆر جیدییەوە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی، بە فەرمی ناڕەزاییان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان، "لەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکە روودەدەن، هەرێمی کوردستان زۆر لە عێراق رێکخراوتر بووە و خۆڕاگرتر بووە لەوەی پارێزگاری لەسەر بێلایەنی بکات".
بەهۆی جەنگ و هێرشە درۆنییەکانی لایەنە عێراقییەکانەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر راگیراوە و بەهۆیەوە کارەبا و گازی شل کەمبوونەتەوە. دڵشاد شەهاب گوتی، لەم دۆخەدا عێراق هاوکاری هەرێمی کوردستانی نەکردووە.
دڵشاد شەهاب گوتی: "ئێستا کە هاووڵاتییان کێشەی نەبوونی گازیان هەیە، راگرتنی کارەکانی کۆرمۆر و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت، هێندەی لە ترسی درۆنەکانی نێو عێراق و هێزەکانی دەرەوەی یاسای نێو عێراقە، هێندە لە ترسی ئاراستەکردنی جەنگ نییە لە لایەن ئێرانەوە یان ئەمریکاوە یان ئیسرائیلەوە. بەراستی ئەمە پرسیارێکی زۆر گەورە دروست دەکات و کەلێنێکی زۆر گەورەش دروست دەکات لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق".
دەقی هەڤپەیڤینەکە:
رووداو: بۆچوونی ئێوە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەولێر، سلێمانی، دهۆک، بەشێوەیەکی گشتی سەر هەرێمی کوردستان چییە؟
دڵشاد شەهاب: زۆر بە داخەوە، پێش هەموو شت، پرسە و سەرەخۆشی دووپات دەکەینەوە بۆ ئەو قوربانییانەی لەدەستدراون و نیگەرانین بۆ دۆخی ئەو هاووڵاتییانەی زیانیان بەرکەوتووە. لە دەستپێکی ئەم رووداوانەوە هەڵوێستی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لەوەی بە تووندی سەرکۆنەی ئەم دەستدرێژییانەمان کردووە. هەروەها لە پەیوەندییە بەردەوامەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵی جەخت لەوە کراوەتەوە کە بە راستی، ئەوەی دەکرێ هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە. بێگومان ئێمە لەنێو جەرگەی شەڕداین. جووڵە و هاتووچۆی سەربازی هەمووی لە ئاسمانی ئێمەدایە، توانای راگرتنی ئاسمانمان نییە، توانای پارێزگاریکردنمان نییە، توانای رووبەڕووبوونەوەمان نییە. وڵاتێک کە دراوسێیەکی بە درێژایی ئەم هەموو سنوورە تووشی شەڕ دەبێت، چاوەڕوان کراوە کە تووشی کێشە بێت، تووشی ئاڵۆزی بێت، لێکەوتەکانی شەڕ کاریگەرییان لەسەری هەبێ. بەڵام بە راستی ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە لەنێو عێراقەوە ئەم کێشانە بۆ هەرێمی کوردستان دروست ببن. ئەوەی راستی بێت، دامەزراوە فەرمییەکانی فیدراڵی، بە تایبەتی حکومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارێکی زۆر جیدییەوە.
رووداو: بەشێوەیەکی فەرمی گلەییتان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە و نیگەرانییەکانتان گەیاندوون؟
دڵشاد شەهاب: بەڵێ، بە شێوەیەکی فەرمیی کردوومانە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەوە، چونکە ناکرێ کاتێک کە بچووکترین جووڵە لە هەرێمی کوردستان نەک رووبدات، بەڵکو بە لێکدانەوەش باسی سەروەریی عێراق دەکرێ و باسی کۆنترۆڵی عێراق بەسەر هەموو خاکەکەیدا دەکرێ و هتد. لە هەموو رووداوێکدا کە لە ناوچەکە روودەدات، سیاسی و کاربەدەستەکانی عێراق یەکەمین شت کە بیری لێدەکەنەوە ئەوەیە کە دەبێت هەرێمی کوردستان بەو جۆرە بکات و بەو جۆرە هەنگاو بنێت، لە کاتێکدا لەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن، هەرێمی کوردستان زۆر لە عێراق رێکخراوتر بووە و خۆڕاگرتر بووە لەوەی بێ لایەنی عێراق و بێ لایەنی هەرێمی کوردستان بکات لەبەر ئامانجێکی سەرەکی کە لە هەرێمی کوردستان وەک سیاسەتێکی نەگۆڕ گیراوەتەبەر، ئەویش پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و ژیانی خەڵک و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە. لە بەرامبەردا لەبری ئەوەی عێراق هاوکاری ئێمە بێ، لەبری ئەوەی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان هاریکاریی هەرێمی کوردستان بکەن و راستییەکە بگوازنەوە، ئەو بێلایەنییەی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، لەوانەیە لە عێراق نەکرابێ و پارێزراو نەبووبێ.
رووداو: عێراق هاوکاری هەرێمی کوردستان نەبووە لەم کێشەیەدا؟
دڵشاد شەهاب: نەخێر، لەم کێشەیەدا لە هیچ شتێکدا هاریکار نەبووە. بە پێچەوانەوە، هەندێک رێکار لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر. بۆ نموونە، لە کەرتی وزەدا. ئێستا کە هاووڵاتییان کێشەی نەبوونی گازیان هەیە، راگرتنی کارەکانی کۆرمۆر و کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت، هێندەی لە ترسی درۆنەکانی نێو عێراق و هێزەکانی دەرەوەی یاسای نێو عێراقە، هێندە لە ترسی ئاراستەکردنی جەنگ نییە لە لایەن ئێرانەوە یان ئەمریکاوە یان ئیسرائیلەوە. بەراستی ئەمە پرسیارێکی زۆر گەورە دروست دەکات و کەلێنێکی زۆر گەورەش دروست دەکات لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق.
رووداو: پرسیارە گەورەکەی ئێوە چییە؟
دڵشاد شەهاب: پێرێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنیی عێراق لەدوای روودانی شەڕ لە ناوچەکەدا. بە یەک وشەش لە راگەیێندراودا باسی هەرێمی کوردستان نەکراوە، ئەوە لە کاتێکدایە ئێمە هەمیشە جەخت لە پابەندیی خۆمان دەکەینەوە بە یەکپارچەیی عێراقەوە و سیستمی فیدراڵییەوە و ئەو پابەندییانەی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستاندان. ئەمە تاقیکردنەوەیەکی زۆر گەورە بوو بۆ هێزە عێراقییەکان.
رووداو: لەو تاقیکردنەوەیە دەرنەچوون؟
دڵشاد شەهاب: تاوەکو ئێستا نەخێر. بەڵام ئەمە کۆتایی پرۆسەکە نییە و ئێستاش داواکاری ئێمە ئەوەیە کە دەبێ دەسەڵاتدارانی فیدراڵی، بەتایبەتی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان و بەتایبەتیش لایەنە شیعەکان کە زۆرینەی عێراقن و زۆرینەی پەرلەمانیان هەیە و هەمیشە لەبارەی سەروەریی عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم هەموو گوشارانەی کە هەیە، بەم هەموو ئاڵۆزییانەی کە هەن، بەم هەموو دڵەڕاوکێیەی کەلەسەر هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان دروست کراوە. ئەگەر بوونی ئەمریکا لە کوردستان بکەینە پێوەر، هەولێر کۆنسووڵگەری ئەمریکای لێیە و ئەمە کارێکی دیپلۆماسییە و کۆنسووڵگەری ئێرانیشی لێیە. هیچ کات ئەمریکا هێرشی نەکردوەتە سەر هەرێمی کوردستان یان هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان نەکردووە کە کۆنسووڵگەری وڵاتێکی دیکەی لێ بێت کە نەیاری ئەمریکا بێ. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک هەوڵ دەدرێن، بۆ نموونە، بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکی کە لە هەولێر هەیە کە بە رێککەوتنی دەوڵەتی عێراق هەیە. هێزەکانی حکومەتی ئەمریکا لە دەرەوەی رێککەوتنی عێراق نین. رێککەوتنێک هەیە و لەسەر ئەو بنچینەیە بڕیاردراوە کە بەشێک لەو هێزانەی لە بەغدا بوون، بێنە هەرێمی کوردستان. ئەمە دەوڵەت تێیدا بەشدارە. کۆنسووڵگەری پرسێکی دیپلۆماسییە. خۆ ئەمانە هیچ کامیان لە سلێمانی و دهۆک نین. نە هیچ کۆنسووڵگەرییەک لە سلێمانی هەیە و نە هیچ کۆنسووڵگەرییەک لە دهۆک هەیە. هەربۆیە بە راستی ئەوەی دەکرێ، دووبارەی دەکەمەوە کە هەرێمی کوردستان زۆر بە جیدی لەسەری رادەوەستێ و ئێمە دووپاتی داوای خۆمان دەکەینەوە.
رووداو: ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، هەرێمی کوردستان چی دەکات؟
دڵشاد شەهاب: هیوادارم بەردەوام نەبێت. لە دوێنێ شەوەوە ناڵێم نەماون، بەڵام هەندێک ئاماژە هەن کەمتر بووبن، بێگومان ئێمە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەی لەنێوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەرامبەر عێراق دەکرێن، بێدەنگ نابین.
رووداو: حکومەتی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی ئەو گرووپانەی هەیە باستکردن؟
دڵشاد شەهاب: ئەگەر توانای نەبێت دەبێت خۆی لەو بەرپرسیارێتییە رزگار بکات، ئەوە چۆن دەوڵەتێکە؟ چۆن وڵات وا بەڕێوەدەچێت؟ بۆچی بۆ بچووکترین شت کە لە هەرێمی کوردستان رووبدات توانای هەڵوێستیان هەیە. پرسیار لەسەر سیستمی حوکمڕانی و دەوڵەت بوون لەسەر عێراق دروستبووە، نەوەکو هەر لە هەرێمی کوردستان، سەیرکەن ئەوەی لە بەسڕە دەکرێت، ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر. چۆن وڵاتێک لەدەستی کۆمەڵێک خەڵکدا دەبێت کە وا بەمشێوەیە دژایەتی وڵات و گەلی خۆیان بکەن. ئەوەی ئێستا لە نێوخۆی عێراق لەلایەن ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان روودەدات لە هیچ شوێنێکی جیهان روونادات. راشکاوبم؛ حکومەتی عێراق بووە بە پەردە بۆ ئەو خەڵکانە.
رووداو: لە بێدەسەڵاتی یان بە ئەنقەستە؟
دڵشاد شەهاب: حکومەت خۆی تاقی نەکردووەتەوە، لەوەی کە ئایا دەسەڵاتی دەبێت یان نا، هیچ جووڵەیەکی لە زەوی نەکردووە، تەنانەت لە دامەزراوە فەرمییەکانەوە، بەتایبەت ئەنجوومەنی نوێنەران کە رەنگدانەوەی کۆمەڵگەی عێراقییە، بە یەک وشەش بەلای ئەوەدا نەهاتوون، وەکو ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێک نەبێت لە عێراق، نازانم چۆن سەیری دەکرێ، بەڵام باسی هەموو شوێنێک دەکرێت، ئەسەف دەردەبڕدرێت، باشە ئێمە هاوسێی ئێرانین، ئێمەش دژی کوشتنی خەڵکین، بەڵام دەکرێ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، نەهامەتییەکانی گەلی ئێرانی لەبەرچاوبێت، بەڵام نەهامەتییەکانی هەرێمی کوردستان نەبینێ؟ ئەوە چ پێوەرێکە؟ چۆن تۆ وا لە هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان دەکەی خۆشەویستی بۆ پەرلەمان و وڵاتێکی وا هەبێت، کە بە بچووکترین مافیشی پێ رەوا نابینن سەرکۆنەی دۆخێکی وەها بکەن.
رووداو: لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پەیوەندی هەبوو لەگەڵ سەرۆکانی فەرەنسا، تورکیا و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەورووپا و ناوچەکە، لەو پەیوەندییانەدا وڵاتان پەیامیان چییە بۆ هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێستا رۆڵی چییە؟
دڵشاد شەهاب: ماوەیەکی زۆرە ئاماژەکانی ئەم ئاڵۆزییە لە ناوچەکە هەن، ئەمە یەکەم جار نییە، لە شەڕی 12 رۆژە و لە ئاڵۆزییەکانی پێشتریشدا، بەبێ هەموو ئەوانەش ئێمە هەمووکات ئامانجێک بووین، وەکو بڵێی خوێنی ئێمە حەڵاڵ کراو بووبێ.
رووداو: لەلایەن کێوە؟
دڵشاد شەهاب: جا لەلایەن کێوە نا؟. لەبیرمان نەچووە کە هەولێر مووشەکباران کرا هیچ شەڕێک لە ئارادا نەبوو. لەو کاتەوە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێشتریشدا، بەتایبەت لەو هێرشانەی بۆ سەر هەولێر کران، دەستی بە جووڵەیەکی سیاسیی چڕ و پڕ کرا، سەرەتا لەگەڵ دراوسێکانی ئێمە، پاشان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی کە پیشانی جیهانی بدەین و بە دراوسێکانیش بڵێین، کە ئێمە هەرگیز نەبووینەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێک، نە بووینەتە بەشێک لەو رکابەرییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەی لەم ناوچەیەدا هەن، لەو چوارچێوەیەدا پێشوازییەکی زۆر باش بۆ رۆڵی هەرێمی کوردستان هەیە، لەوەی کە هەوڵ دەدرا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وەکو فاکتەرێکی هەڕەشە و ناسەقامگیری ناوچەکە [وێنا بکرێ] بەڵام بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان بووە بنکەی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە، وەسفێکی زیاد نییە بڵێم لەو رۆڵبینینییەدا جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کارای لە پرسی رۆژئاوای کوردستان، چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی لەنێوان حکومەتی سووریا و برایانی ئێمە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هەبووە، لە بەرەپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا، ئەمە دەرفەتێکە. تاوەکو ئێستاش دۆستەکانمان پەسندمان دەدەن کە ئێمە شەڕکەری باشین، سوپاسیان دەکەین ئەوەش قارەمانێتی پێشەرگە و رۆڵەکانی ئەم گەلەیە، بەڵام ئێمە شەڕمان کردووە خۆمان پاراستووە، کە هەڕەشە لەسەر هەبوونمان هەبووە، هەموو لایەک بە حەڵاڵیان زانیوە هێرشمان بکەنە سەر. هەرێمی کوردستان لەو سیاسەتانە و لەو پەیوەندییە نێودەڵەتییانەی کە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کورستان لەگەڵ وڵاتان، وەکو سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکی فەرەنسا، وەزیری دەرەوەی ئێران، لایەنە عێراقییەکان و وڵاتانی کەنداو یەک ئامانجی لێی هەبووە، ئەویش پارێزگارییە لەسەر سەلامەتی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئارامی و سەقامگیریی ژیانی هاووڵاتییان، کە بەڕاستی ئەوە ئامانجی ئێمە بووە، راگرتنی باڵانس لەنێوان هەموو ئەو داواکاری و چاوەڕوانی و گوشارانە بە سیاسەتێکی دروست دەکرێت، کە تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان تێیدا سەرکەوتووە بووە.
رووداو: خەڵک دەپرسن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو هەموو پەیوەندییەی لەگەڵ وڵاتان هەیە ئەی نێوخۆ چی؟ نێوخۆی هەرێمی کوردستان چۆن خۆی ئامادە کردووە بۆ ئەم دۆخە، بۆ نموونە کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، چەند رۆژێک پێش گوتی، لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی پێکەوە هەرێمی کوردستان بپارێزن.
دڵشاد شەهاب: پەرتەوازەیی هەمیشە زیانی پێگەیاندووین و خستووینەتییە لاوازییەوە چ بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت، یان بەرامبەر عێراق، بەڵام هەمیشە خاڵێکی بەهێزی هێزە سیاسییەکان و بڕیادەرانی سیاسیی ئەوەیە، کە کاتێک مەترسی دەگاتە سەر بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، شتەکانی دیکە دەبنە بابەتی لاوەکی.
رووداو: بابەتە لاوەکییەکان ئێستا وەلانراون؟
دڵشاد شەهاب: بێگومان وەلاخراون. ئەگەر بیری خۆمان بهێنینەوە؛ لە کاتی شەڕی داعشدا ناکۆکی زۆر لەنێوخۆدا هەبوون، بەڵام کاتێک هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان دروستبوو، هەموو هێزی هەرێمی کوردستان بە هێزی نێو حیزبەکانیشەوە هەموو هەڵوێستەکان یەکخران، پێکەوە قوربانی درا و ئەو قۆناخە تێپەڕاندرا. یەکێک لەو هەنگاوانەی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێوخۆییدا کردی لە رۆژی 04ـی ئەم مانگە فەرمانێکی بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد لەسەر پارێزگاری لە سنوورەکان و رێگریی لە هەر جموجۆڵێک کە ببێتە هۆکاری ئەوەی ئازار بە هەرێمی کوردستان بگات.
رووداو: واتا ئێستا هێزەکان لە ئامادەییدان؟
دڵشاد شەهاب: بەڵێ بێگومان. بابەتەکە ئەوەیە، هەموو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە یەک چاو مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. حەزدەکەم ئەو دڵنیاییە بدەم، هەموو هێزی پێشمەرگە وەکو یەک بە فەرمانەکانەوە پابەند بوون، ئەوانە هۆکارن لە پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان. خوانەخواستە ناگاتە ئەوەی ناکۆکی سیاسیی بگات بەوەی زیان بەر هەرێمی کوردستان بکەوێت.
رووداو: پارتی و یەکێتی لەم دۆخەدا وەکو یەکن؟
دڵشاد شەهاب: بەڵێ 100% وەکو یەکن، پەیوەندیش هەیە، هەرچی لە هەر ناوچەیەکی کوردستان روودەدات خەمی دامەزراوە فەرمییەکان، حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە. لە رووی سەربازی، سیاسیی و مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانی ناوچەکە بێگومان یەک هەڵوێستی هەیە.
رووداو: ئارامیی هەرێمی کوردستان کاریگەریی بۆ ئارامی ناوچەکە هەبووە، چۆن وا دەکەن دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز نەبێت؟
دڵشاد شەهاب: ئەو باڵانسەی مامەڵەکردن لەگەڵ دراوسێکان هەن قۆناخی سەخت بوون، ئێمە لە سەردەمانێکدا لەگەڵ هەموویان لە گرژی و ئاڵۆزی زۆردا بووین، کە هیچ تاوانێکیش لای هەرێمی کوردستانەوە نەبوو، تەنیا ئەوە بووە، کە پێویست بە دەرفەتێکی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆی کراوە هەبوو، کە دراوسێکانی خۆمان دڵنیا بکەینەوە لەوەی هەرێمی کوردستان نە بووە و نە دەشبێتە هەڕەشە لەسەر هیچ یەکێک لە پێکهاتەکانی ناوچەکە، ئێمە ئەو قۆناخەمان تێپەڕاندووە. کاتێک دەوڵەتێکی گەورەی وەکو تورکیا، لە پڕۆسەیەکی گەورەی نێوخۆیی وەکو پرۆسەی ئاشتی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدار دەکەن لەنێوان هەردوو لای کێشەکەوە، ئەمە گوزارشتە لەوەی کە هەرێمی کوردستان نەوەکو دروستکردنی کێشەی نەماوە بە کردار بووە بە هۆکاری سەقامگیری. لە رووداوەکانی سووریا ئەو هەموو پەیوەندییانەی کە کرا، یەکەم هەڵوێست سووریا نواندنی ئەوەبوو پەیوەندی بە جەنابی سەرۆک بارزانییەوە کرد، دواتر لەگەڵ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان رۆڵ بگێڕێت لەوەی کە دۆخی ئارامی ئەم ناوچەیە پارێزراو بێت.. هەرێمی دانپێدانراوین و لە دەستووری عێراقیشدا چەسپاوە، بەرپرسیارییەتی کوردیش لەوە دیارە، جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بەرپرسی یەکەمە لە پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رێکخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سیاسیەتی دەرەکی و نێوخۆ و لەگەڵ دامەزراوەکانی عێراق و یەکڕیزی پەیوەندییەکانی نێوخۆ، دەتوانم بڵێم لە ئاستێکی زۆر باشدا ئەو رۆڵە گێڕدراوە. کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان بە چاوی ئومێدەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت، لێرەوە داوا لە هەموو برایانمان دەکەم لە هەر شوێنێک هەن، پارێزگاریکردن لەسەر سەلامەتی و پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی هێزە بۆ ئەوەی کە ئێمە... تاوەکو ئەزموونی حوکمڕانیمان نەبوو خەڵک هەر وایدەزانی ئێمە شەڕکەر و پێشمەرگەی ئازاین، بەڵام لە ئەزموونەدا نیشاندرا، کە هەرێمی کوردستان ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت ئیدارەدانی باشی هەیە و سیاسەتێکی هاوسەنگ و دیپلۆماسییەتێکی سەرکەوتووانەی هەیە. هەرێمی کوردستان بووە سەرچاوەی هێز بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بووە سەرچاوەی هێز بۆ برایانمان لە رۆژئاوا، بۆیە پارێزگاریکردن لە بەهێزی هێشتنەوە و پێگەی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو تاکێکی کوردە لە هەموو جیهاندا.
رووداو: زانیاری میدیاکان هەبوو کە هێز لە هەرێمی کوردستانەوە چووەتە ئێران بۆ شەڕ، رووداو هەڵەکەی راستکردەوە، بەڵام چۆن دڵنیایی دەدەنە دراوسێکان لێرەوە هیچ هەڕەشە نابێت بۆی؟
دڵشاد شەهاب: ئێمە رێککەوتنمان هەیە، رێککەوتنی ئەمنیی عێراقیی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی هەیە، ئێمە بەشێکین لەو رێککەوتنە، عێراق رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران هەیە و ئێمەش بەشێکین لێی، واتا ئێمە هیچ هەنگاوێک کە کێشە بۆ ناوچە دروست بکات نەوەکو نەمانناوە، بەڵکو رێگەشمان نەداوە. پێش هەموو ئەو قسانە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی بۆ پێشمەرگە دەکردووە بۆ پاراستنی سنوورەکان و پاراستنی بێلایەنیی هەرێمی کوردستان. ئامانجی سەرەکیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاراستنی هەرێمی کوردستان دەبێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ