وەزیری دارایی برۆنای بۆ رووداو: زۆربەی کێشەکان لەسەر ژیریی دەستکردن و کاتی خۆڕاهێنانە لەگەڵی

15-02-2024
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
گفتوگۆی سەنگەر عەبدولڕەحمان لەگەڵ لیو عەبدوڵڵا:
گفتوگۆی سەنگەر عەبدولڕەحمان لەگەڵ لیو عەبدوڵڵا:
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دارایی و ئابووریی برۆنای رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ زۆربەی کێشەکان لە هاتنەناوەوەی ژیریی دەستکردەوە سەرهەڵدەدەن، ژیریی دەستکردیش زۆر بە خێرایی گەشە دەکات، بۆیە هەموو حکومەتێک دەبێت کاردانەوەی بۆ ئەم گەشەسەندنە هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن ئابووریی خۆیان بەرەو پێش ببەن. 
 
لە لووتکەی حکومەتەکان لە دووبەی، لیو عەبدوڵڵا، وەزیری دارایی و ئابووریی برۆنای قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، بۆ ئەوەی لە گەشەسەندن و پێشکەوتنەکە جێنەمێنن، "ئێمە دەبێت هەموومان کۆببینەوە و لەیەکدی فێربین و بزانین چۆن دەتوانین ژیریی دەستکرد لەخۆمان بگرین؛ ئەمە شتێک نییە تاکە وڵاتێک یان حکومەتێک خۆی بیکات."
 
یەکێک لەو بابەتانەی لە لووتکەی حکومەتەکان باسکرا، پێشخستنی ئابووری و چۆنیەتیی هاوکاریکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بوو لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتووەوە.
 
لەبارەی کاریگەرییەکانی شەڕ و جەنگەکان لەسەر ئابووریی جیهان و ژیان و گوزەرانی خەڵکیش، ئەو وەزیرە دەڵێت: "ئێمە لە کۆرۆناوە فێربووین کە چۆن کار لە ئابووری دەکات، چۆن بازرگانییەکان دەبێت بجووڵێن و خۆیان لەگەڵ ژینگەی نوێ بگونجێنن، ئەمە شتێکە کە ئێمە دەبێت رووبەڕووی ببینەوە لە کاتێکدا بەرەو پێش دەچین."
 
دەقی گفتوگۆی رووداو لەگەڵ لیو عەبدوڵڵا: 
 
رووداو: ئەم لووتکەیە و ئەو کۆڕبەند و کۆبوونەوانەی جیهان کە دەکرێن چ کاریگەرییەکیان لەسەر ئابووریی جیهان دەبێت؟ 
 
لیو عەبدوڵڵا، وەزیری دارایی و ئابووریی برۆنای: پێش هەموو شتێک زۆر دڵخۆشم کە لەم لووتکەیەم، ئەگەر سەیری کێشەکان بکەیت، هەموو ئەم بابەتانە بابەتی نوێ و سەردەمین کە چەند حکومەت رووبەڕوویان دەبێتەوە. پێموایە ئەوەی ئێمە دەیبینین بەراورد بە شۆڕشە پیشەسازییەکانی رابردوو، هەر شۆڕشێک کاتی زیاتری پێویستە بۆ گەشەکردن، بەڵام من پێموایە ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ دەیبینین زۆربەی کێشەکان لەسەر ژیریی دەستکردە، ژیریی دەستکردیش زۆر بە خێرایی گەشە دەکات بۆیە هەموو حکومەتێک دەبێت کاردانەوەی بۆ ئەم گەشەسەندنە هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانن ئابووریی خۆیان بەرەو پێش ببەن. بۆیە، من پێموایە ئێمە دەبێت هەموومان کۆببینەوە و لەیەکدی فێربین و بزانین چۆن دەتوانین ژیریی دەستکرد لەخۆمان بگرین؛ ئەمە شتێک نییە تاکە وڵاتێک یان حکومەتێک خۆی بیکات. من پێموایە ئەمە لووتکەیەکی بەپەرۆشە بۆ ئەوەی هەمووان لێرە کۆببنەوە و ئەم پەرەسەندنە نوێیە لەیەکترەوە فێربن و بزانین ئێمە بەیەکەوە چی دەکەین.
 
رووداو: بۆ ئەم کۆڕ و کۆڕبەند و لووتکە گەورانەی جیهان هێشتا نەیانتوانیوە چارەسەری بەشێکی زۆری جیهان لە برسێتی، لە کەمدەرامەتی و لە خراپیی گوزەران بکات؟
 
لیو عەبدوڵڵا، وەزیری دارایی و ئابووریی برۆنای: بێگومان ئەمە هەمووی بەرەوپێشچوونە بۆ پێشەوە، خەڵکێکیش دەبێت کە لەدواوە بەجێدەمێنێت، ئەو خەڵکەی کە ناتوانێت بەو هەموو گەشەسەندنە بگات. کاتێک ئێمە تەکنەلۆژیای نوێ لەخۆمان دەگرین، راگواستنێک دەبێت؛ خەڵک لە تەکنەلۆژیای کۆنەوە دەچنە تەکنەلۆژیای نوێ، ئەم خەڵکەش دەبێت خۆیان بگونجێنن، بۆیە من پێموایە کە گرنگە حکومەتەکان جەخت لەسەر فێربوونی درێژمەودا بکەنەوە بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە پەرەسەندن و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی نوێ بۆ ئەوەی پێڕابگەیت. بێگومان، بەشێکی بچووکی دانیشتووان لەدواوە بەجێدەمێنن، لێرە حکومەت پێویست دەکات بەجۆرێکی جیاواز ئاگای لێیان بێت بۆ ئەوەی پشیگوێ نەخرێن، پێموایە کە ئەمە شتێکە نکوڵی لێناکرێت کاتێک ئێمە لە ژینگەیەکی کۆنەوە دەچینە ژینگەیەکی نوێ.
 
رووداو: شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل-حەماس و رووسیا-ئۆکراینا خەریکە کاریگەریی لەسەر ئاشتیی جیهانی دروستدەکەن، پێتانوایە ئەمە مەترسی لەسەر ئایندەی جیهان، لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک و ئابووریی وڵاتان هەیە؟
 
لیو عەبدوڵڵا، وەزیری دارایی و ئابووریی برۆنای: بەڵێ بینیومانە کە ئەمە کاریگەریی خستووەتە سەر دابینکردن و کێشەکانی لەمجۆرانە. بێگومان ئەمە کاریگەری هەیە، ئێمە لە کۆرۆناوە فێربووین کە چۆن کار لە ئابووری دەکات، چۆن بازرگانییەکان دەبێت بجووڵێن و خۆیان لەگەڵ ژینگەی نوێ بگونجێنن، ئەمە شتێکە کە ئێمە دەبێت رووبەڕووی ببینەوە لە کاتێکدا بەرەو پێش دەچین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر

گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە

پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر، سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی لە ئەشکەوتی شانەدەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە دۆزینەوەی کەلەسەری ژنێکی نیاندەرتاڵ لە ساڵی 2018دا (شانەدەر زێد) زۆر گرنگە بۆ کوردستان، ئەو بەڵگەفیلمەی لەلایەن بی بی سیی بەریتانی بەرهەمهێنراو لە نێتفلێکس دا بڵاوکرایەوە "وای لە کورد کرد گرنگی کەلەپوورە دەوڵەمەندەکەی بۆ دەربکەوێت. کورد ئەویان وەک دایکی خۆیان داناوە. ئەوە شتێکی سەرنجڕاکێشە کە ببینی چۆن (شانەدەر زێد) و نیاندەرتاڵ بوونەتە بەشێک لە ناسنامەی کورد. پێموایە ئەوە بەشی یەکەمە، چونکە مانای وایە کورد بۆی دەردەکەوێت کە نەک تەنیا (شانەدەر زێد)، بەڵکو ئەشکەوتی شانەدەریش چەندە گرنگە". پرۆفیسۆر د. گرەیەم بارکەر دەڵێ پێویستە کەیسێک لەسەر ئەشکەوتی شانەدەر ئامادەبکرێت " بۆ یونسکۆ تاوەکو ئەشکەوتەکە ببێتە شوێنێکی کەلەپووریی جیهانی".