رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە لوڕستان دەڵێت، لە پرۆسەی دەنگدانی ئەمڕۆ بۆ پەرلەمانی ئێران، رێژەی بەشداری لەو پارێزگەیە تاوەکو نیوەڕۆ تەنیا 10٪ بووە.
ئیحسان یاوەری، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، تاوەکو کاژێر 12ی نیوەڕۆ، 150 هەزار پسوولەی دەنگدان بەکارهێندراوە کە دەکاتە 10٪ی کۆی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە لەو پارێزگەیە.
لە پارێزگەی لوڕستان یەک ملیۆن و 544 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی پارێزگەی لوڕستان هەروەها دەڵێت، لە شارەکان ئەو کەسانەی گومان دەکرا لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا کێشە بنێنەوە، بانگکراونەتە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و لەوێ رادەگیرێن تاوەکو هەڵبژاردن کۆتایی دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ