وەزارەتی پێشمەرگە: سەرلەبەری ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە باس لە بۆردوومانکردنی حەشدی شەعبی دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە باس لە هێرشکردنە سەر لیوای 50ـی حەشدی شەعبی دەکەن لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە.
 
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، کەناڵی (یەکى عێراقی - قناة الأولى العراقية) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای (50)ی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، "ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای رەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، رایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە. هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە".
 
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بە مافی یاسایی خۆیانی دەزانن سکاڵا لەسەر کەناڵەکە تۆمار بکەن.
 
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
 
ڕاگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە 
 
کەناڵی (یەکى عێراقی - قناة الأولى العراقية) هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای (٥٠)ی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە.
 
ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە. هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە.
 
وەزارەتی پێشمەرگە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر کەناڵی (یەکى عێراقی) تۆمار بکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کە هەوڵی نانەوەی فیتنە و تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەدات لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.
وەزارەتی پێشمەرگە
  ١ی ئازاری ٢٠٢٦
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە