کارگەیەک لە قەزای خەلیفان بە درۆن هێرشیکرایە سەر و وێران بوو

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەندام جەبار
هێرشەکە زیانی مادی زۆری هەبووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە
هێرشەکە زیانی مادی زۆری هەبووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

درەنگی شەوی رابردوو، دوو درۆنی ئێرانی کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی خەڵوزیان لە گوندی "رماوێژ"ی سەر بە قەزای خەلیفان بۆردوومان کرد و بە تەواوی وێرانیان کرد.
 
کارگەکە کە سەرچاوەی بژێوی چەندین خێزان بووە، بەهۆی تووندیی بۆردوومانەکەوە بەسەریەکدا رووخاوە. بورهان بلەیی، خاوەنی کارگەکە کە هاوکات شایەتحاڵی رووداوەکەیە، بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە دانیشتووی خەلیفانین و رۆژانە بۆ کارکردن دەچینە کارگەکە؛ کاژێر 12:50ی شەو خزمەکانمان ئاگاداریان کردینەوە کە درۆن لە کارگەکەمانیداوە، کاتێک گەیشتینە شوێنەکە بینیمان هەموو شتێک بووەتە وێرانە و هیچمان بۆ نەماوەتەوە."
 
خاوەنی کارگەکە باس لە زیانە مادییە زۆرەکانی دەکات و دەڵێت: "تەنیا بۆ کڕینی ئامێرەکان زیاتر لە 20 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر)م خەرج کردووە، تێچووی بنیاتنانی کارگەکەش نزیکەی 60 هەزار دۆلار (شەش دەفتەر) بووە، تەنیا لە گومرگیشدا بڕی پێنج بۆ شەش هەزار دۆلارم داوە تا ئامێرەکانم لە ئێرانەوە هێناوەتە ئێرە، بەڵام هەمووی بە با چوو."
 
ئەم هێرشە لەکاتێکدایە ناوچەکە بووەتە گۆڕەپانی ئاڵۆزییەکان؛ لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل تاوەکو ئێستا، 56 درۆن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە خوارەوە یان خراونەتە خوارەوە، کە زۆرینەیان لە سنووری قەزای خەلیفان بوونە.
 
جگە لە زیانە مادییەکان و لەناوبردنی رەنجی چەند ساڵەی خاوەنەکەی، شوێنی بۆردوومانەکە نزیک بووە لە ناوچەی ئاوەدانی و نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، ئەمەش ترسی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە و زیانێکی زۆریشی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تووشبوانی شێرپەنجە و هاوەڵەکانیان لەنێو نەخۆشخانەی هیوا. وێنە:رووداو

وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێنی زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەدات

وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێن دەدات بەشە دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هیوا زیاد بکات، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، چیتر پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی هەر دەرمانێک، نەخۆش پەنا بۆ رەزامەندیی وەزیری تەندروستی عێراق ببات.