وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێنی زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەی هیوا دەدات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێن دەدات بەشە دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هیوا زیاد بکات، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، چیتر پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی هەر دەرمانێک، نەخۆش پەنا بۆ رەزامەندیی وەزیری تەندروستی عێراق ببات.
 
رۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، بڕیار رەشید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەزیری تەندروستیی عێراق بەڵێنی زیادکردنی بەشە دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هیوا پێداین".
 
بە گوتەی بڕیار رەشید، لە ماوەی رابردوودا، بەشێکی زۆر لە تووشبووانی شێرپەنجە بۆ وەرگرتنی دەرمان، ناچار بوون پەنا بۆ نوێنەرەکانیان ببەن تاوەکو رەزامەندیی تایبەتی وەزیری تەندروستیی عێراقیان بۆ وەربگرن.
 
لەوبارەیەوە بڕیار رەشید گوتی، "هەرچەندە ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی هەمیشە هاوکار بووە، بەڵام بەشێکی هاووڵاتییان ئاگادار نین کە دەتوانن لە رێگەی ئێمەوە رەزامەندیی دەرمانەکانیان وەرگرن؛ هەروەها ناکرێت هاووڵاتی تەنیا لە رێگەی نوێنەرەکانییەوە دەرمانی شێرپەنجە بەدەستبهێنێت، بۆیە پێشنیارمان کرد چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتە بکرێت."
 
ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، داوایان کردووە بەشە دەرمانی تەرخانکراو بۆ نەخۆشخانەی هیوا بەپێی پێویستیی نەخۆشخانەکە زیاد بکرێت، "بێ ئەوەی پێویست بکات بۆ داواکاریی هەر هاووڵاتییەک، رەزامەندیی وەزیری تەندروستی لەسەر بدرێت."
 
وەزیری تەندروستیی عێراق هاوڕای ئەو پێشنیارە بووە. بڕیار رەشید رایگەیاند، بڕیارە لە داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئیدارە و ستافی نەخۆشخانەی هیوا و نوێنەرانی سلێمانی ئەنجام بدرێت، ئەوەش بە مەبەستی دیاریکردنی وردی پێویستییەکان و کەم و کوڕییەکانی نەخۆشخانەکە و جێبەجێکردنی بەڵێنی زیادکردنی بەشە دەرمانەکە.
 
4ـی شوباتی 2026، دکتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی جیهانیی شێرپەنجە، ئامارەکانی مانگی یەکی ساڵی 2026ـی خستەڕوو و رایگەیاند: "ئەم مانگە 478 نەخۆشی نوێ تۆمارکراون کە 285ـیان شێرپەنجە بوون، بەشەکەی دیکەیان ناشێرپەنجەیی بوون لە نەخۆشییەکانی خوێن."  


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی: ناتوانین خوێندنی نابینایان و نابیستان بکەینە ئۆنلاین

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی تایبەتمەندیی وانەکان و پێویستیی قوتابیان بە ڕاهێنانی دەستی، پڕۆسەی خوێندن لە پەیمانگەکانی نابینایان و نابیستان بە شێوەی ئامادەبوون بەردەوامە و دەشڵێت: "خوێندنی ئەو توێژانە وەک خوێندنی ئاسایی نییە و بە ئۆنلاین بەڕێوە ناچێت".